zagros news agency

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان سەرکۆنەی هێرشەکەی سەر ماڵی نێچیرڤان بارزانی دەکات

 

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە راگەیەندراوێکی فەرمیدا، بە توندترین شێوە سەرکۆنە و شەرمەزاری ئەو هێرشەی کرد کە کرایە سەر شاری دهۆک و بە دیاریکراویش ماڵی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانی کردە ئامانج.

 

شەممە 28ـی ئاداری 2026، مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە راگەیەندراوەکەیدا نیگەرانییەکی قووڵی خۆی نیشان داوە بەرامبەر ئەو هێرشانە و رایگەیاندووە: “بە نیگەرانییەکی زۆرەوە لەو ھێرشە بێ پاساوانەی گروپە چەکدارە لە یاسا دەرچوەکان دەڕوانین و سەرکۆنەی دەکەین”.

 

لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا، مەکتەبی سیاسیی پارتی داوایەکی ئاڕاستەی حکوومەتی عێراق و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کردووە بۆ ئەوەی هەڵوێستی جدییان هەبێت و هەوڵەکانیان چڕ بکەنەوە و داوا کراوە چیتر رێگە نەدرێت دەستدرێژی بکرێتە سەر سەروەریی هەرێمی کوردستان و ئاسایش و ئارامیی هاووڵاتییان پارێزراو بێت.

 

لە کۆتایی راگەیەندراوەکەدا جەخت لەسەر خۆڕاگریی هەرێمی کوردستان کراوەتەوە و هاتووە: “ئیرادەی گەلی كوردستان بۆ پێشکەوتن و پێکەوەژیان و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان زۆر لەوە بەهێزترە بەو کردەوە تیرۆریستییە ترسنۆکانە لەق ببێت”.

هەواڵی پەیوەندیدار

پاره‌ی موه‌لیده‌ی ئه‌هلی كه‌م ده‌بێته‌وه‌

یاسین

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ سه‌رۆك ئه‌ردۆغان كۆبووه‌وه‌

سەڵاح

سەبارەت بە ڕێورەسمى کریسمس و شەوى سەرى ساڵ، کۆبوونەوەیەکى تایبەت ئەنجامدرا

سەڵاح