zagros news agency

‎سه‌رۆكی حکومەت لەگەڵ ڕاوێژكارى ئاسايشى نیشتمانيى عێراق کۆبووەوە

ئەمڕۆ یەکشەممە 5/24، مەسرور بارزانى، سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، لە بەغدا، له‌گەڵ قاسم ئەلئەعرەجی، ڕاوێژكارى ئاسايشى نیشتمانيى عێراق کۆبووەوە.

له‌ دیدارەکەدا، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، ئاماژەی بە گرنگیی سەردانی سەرۆکی حکومەت بۆ بەغدا کرد و گوتی شانازی بە هەرێمی کوردستانەوە دەکەین کە خەبات و قوربانییەکی زۆری داوە و ڕۆڵێکی دیاری لە هێنانەدی سیستەمی سیاسیی ئێستای عێراقدا هەبووە.

سەرۆکی حکومەت سوپاسی ڕۆڵی گرنگیی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق لە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی عێراق و پشتیوانییەکەی لە مافە ڕەواکانی خەڵکی کوردستان کرد.

هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر پشتیوانیکردنی حکومەتی نوێی فیدراڵ بۆ خزمەتکردنی گشت پێکهاتەکان بێ جیاوازی و چارەسەرکردنی کێشەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان، لەسەر بنەمای ڕێزگرتن لە دەستوور و سیستەمی فیدراڵی و قەوارەی هەرێمی کوردستان.

هەواڵی پەیوەندیدار

دادگای فیدراڵی ئەمریکا ئێران بە قەرەبووی 841 ملیۆن دۆلار سزا دەدات

یاسین

لە سەدا ٧٠ی داهاتی عێراق بۆ دابینکردنی مووچە دەڕوات

سەڵاح

سیداد بارزانی: عەشیرەتی هەرکی قوربانیی زۆریان بۆ بەرگریکردن لە کوردستان داوە

سەڵاح