zagros news agency

د. ناسیح غەفوور: ڕیفراندۆم بەڵگەیەکی مێژوویی و نەخێرێکی ڕوون بوو بۆ ستەم و ژێردەستی

 

یاساناس و سیاسەتمەداری دێرین، دکتۆر ناسیح غەفوور، لە لێدوانێکدا بۆ «زاگرۆس» جەخت لەوە دەکاتەوە کە ئەنجامی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی گەلی کوردستان، کە لە ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠١٧ بەڕێوەچوو، وەک بەڵگەنامەیەکی یاسایی و مێژوویی هەمیشەیی دەمێنێتەوە و نیشاندەری ئیرادەی ڕاستەقینەی گەلە بۆ دیاریکردنی چارەنووس.

ناوبراو ئاماژە بەوە دەکات کە پرۆسەکە وەک وەڵامێکی سروشتی بۆ دەیان ساڵ قوربانیدان و نامۆبوون لە پرۆسەی حوکمڕانیی عێراقدا هات، کاتێک خەڵکی کوردستان بە سەرۆکایەتیی سەرۆک مەسعود بارزانی و بە پشتگیریی تەواوی هێزە سیاسییەکان و بەشداریی سەرجەم پێکهاتەکان (کورد، تورکمان، مەسیحی و ئەوانی تر)، بە ڕێژەیەکی بەرز و بە زیاتر لە ٪٩٢ دەنگیان بە “بەڵێ” دا.

د. ناسیح غەفوور هۆکاری سەرەکیی پەنابردن بۆ ڕیفراندۆم دەگەڕێنێتەوە بۆ پێشێلکردنی دەستوور و پشتگوێخستنی ماددەی ١٤٠ و مافە دارایی و سیاسییەکانی هەرێم لەلایەن حکوومەتی ناوەندییەوە پاش ساڵی ٢٠٠٣، لەگەڵ بڕیارە نادادپەروەەرەکانی وەک بڕینی بودجە و مووچەی هەرێم.

لە کۆتاییدا، ئەم یاساناسە جەخت دەکاتەوە کە ڕیفراندۆم بەرهەمی پەیڕەوکردنی دیموکراسیی ڕاستەوخۆیە و هیچ بڕیارێکی سیاسی یان سەربازی ناتوانێت شەرعیەتی دەنگی گەل هەڵبوەشێنێتەوە، بە جۆرێک کە ئەمڕۆ ئەنجامی ئەو پرۆسەیە بووەتە کارتی یاسایی و مێژوویی بەهێز لە دەستی گەلی کوردستاندا بۆ هەر قۆناغێکی گونجاوی داهاتوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

“فارس عیسا” پێشوازی لە شاندێکی پارتی هێڵی نیشتمانی دەکات

دڵشاد

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

سەڵاح

دیداری کەم وێنەی نوێنەرانی حەماس و فەتح بۆ دەسەڵاتداریی کەرتی غەزە

یاسین