zagros news agency

ئیمارات: بەرپەرچی هێرشە مووشەکی و درۆنەکانی ئێران دەدەینەوە

 

وەزارەتی بەرگریی دەوڵەتی ئیمارات، ئەمڕۆ یەکشەممە، 29ـی ئاداری 2026، رایگەیاند؛ سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی وڵاتەکە ئێستا سەرقاڵی بەرپرچی هێرشی مووشەکی و درۆنی ئێرانە کە ئاراستەمان دەکرێت.

وەزارەتی بەرگریی ئیمارات لە راگەیەندراوێکدا جەختی کردەوە، ئەو دەنگە بەرزانەی لە ناوچە جیاجیاکانی دەوڵەت دەبیسترێن، دەرەنجامی کارکردن و چالاکبوونی سیستەمەکانی بەرگریی ئاسمانییە بۆ تێکشکاندنی مووشەکە بالیستییەکان، مووشەکی کرووز و درۆنە هێرشبەرەکان.

هەر لەو چوارچێوەیەدا، وەزارەتەکە ئاماژەی بەوە کرد، دوێنێ شەممە ئاماری هێرشەکانی بڵاوکردووەتەوە و رایگەیاندووە: “لە سەرەتای دەستپێکردنی هێرشە ئاشکراکانی ئێرانەوە، بەرگریی ئاسمانیی ئیمارات توانیویەتی بەرپەرچی 398 مووشەکی بالیستی، 15 مووشەکی کرووز و 1872 درۆن بداتەوە و تێکیان بشکێنێت.”

هەواڵی پەیوەندیدار

د.موسه‌نا ئه‌مین بۆ زاگرۆس: ده‌ستوه‌ردانی هه‌رێمایه‌تی و نێوده‌وڵه‌تی ڕۆڵیان هه‌یه‌ له‌وه‌ی عێراق چی لێدێت

یاسین

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پيرۆزبايى له‌ به‌ڕێز ئه‌بوو كاروان ده‌كات

یاسین

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

یاسین