zagros news agency

زیاتر لە سێ ملیۆن کەس سەردانی مزگەوتی گەورەی شێخ زایدیان کردووە

مزگەوتی گەورەی شێخ زاید لە ئەبو زەبی، لە نیوەی یەکەمی ساڵی 2026 دا پێشوازی لە 3,127,607 میوان کردووە.

ئەمەش وەک هەنگاوێک بۆ بەردەوامبوونی ڕۆڵی مزگەوتەکە کە پەیامی ئاینی، ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتی کۆدەکاتەوە و ڕەنگدانەوەی دیدگای دەوڵەتی ئیماراتە لە بەهێزکردنی بەهاکانی لێبوردەیی و پێکەوەژیان.

ژمارەی میوانەکان دابەشبوو بەسەر 1,841,305 نوێژخوێن و بەربانگکەر و 1,241,808 میوان لە ڕەگەزنامە جیاوازەکان، جگه لە 44,494 بەکارهێنەری ڕێڕەوی وەرزشی. ژمارەی نوێژخوێنانی نوێژی مزگەوت گەیشتە 98,469 کەس و 229,139 کەس لە نوێژە ڕۆژانەکاندا بەشداربوون.

هەروەها 533,687 کەس لە مانگی ڕەمەزان و جەژنی قورباندا نوێژیان کردووە.

لە شەوی 27ی ڕەمەزاندا 53,902 نوێژخوێن لە مزگەوتەکە ئامادەبوون.

لە پشووی جەژنی قورباندا، مزگەوتەکە پێشوازی لە 96,565 کەس کرد.

ئامارەکان دەریانخستوووە 78%ی سەردانیکەرانی مزگەوتەکە لە دەرەوەی دەوڵەتی ئیماراتەوە هاتبوون. کیشوەری ئاسیا لە پلەی یەکەمدا بوو بە ڕێژەی 52%، دواتر ئەوروپا بە ڕێژەی 31% و ئەمریکای باکوور بە ڕێژەی 10%. لەسەر ئاستی وڵاتانیش هیندستان لە پلەی یەکەمدا هات بە ڕێژەی 21%، دواتر چین بە ڕێژەی 10%، و ڕووسیا بە ڕێژەی 8%.

هەواڵی پەیوەندیدار

لەیلا زانا هوشداری دەداتە دەستەڵاتدارانی تورکیا

سەڵاح

داهاتی “It Ends with Us” لە سینەماکانی جیهاندا

ART

(٢٧)مین ساڵیادی دامەزراندنی کۆمەڵەی رۆشنبیری تورکمان بەڕێوەچوو

ART