بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر له راگهیهنراوێكدا رایگهیاند، بەفەرمانی بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر سێ تۆمەتبارمان دەستگیر کرد بەناوەکانی ( ع ، ف ، ط) و ( ن ، م ، س) و ( أ ، ح ، ع).
وتیشی، تۆمەتبارانی ناو هاتو بەبێ ڕەزامەندی پزیشک و ڕێنمایە تەندروستی و یاساییەکان، بە بەکار هێنانی دەرمانی تایبەت، هەڵساون بە لەبار بردن و کوشتنی دوو کۆرپەلەی دوانە ، کە یەکێک لە تۆمەتبارەکان دایکی کورپەلەکانە.
له كۆتاییدا ئاسایشی ههولێر روونی كردهوه، پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان ئاراستەی دادگا کراوە و لێکۆڵینەوەش بەردەوامە.

