zagros news agency

بلۆمبێرگ: یەکەم نەوتهەڵگری عێراق لە گەرووی هورمزدا تێپەڕی

 

ئاژانسی “بلۆمبێرگ” ڕایگەیاند کە یەکەم نەوتهەڵگری عێراق گەرووی هورمزی بڕیوە، ئەمەش تەنها یەک ڕۆژ دوای ئەوە دێت کە ئێران بڕیاریدا عێراق لەو سنووردارکردنه بەدەر بکات کە بەسەر گەرووەکەدا سەپاندوویەتی.

بەپێی زانیارییەکانی بلۆمبێرگ، نەوتهەڵگری “ئۆشن ساندەر” (Ocean Thunder) کە لە جۆری (سویزماکس)ە و توانای هەڵگرتنی یەک ملیۆن بەرمیل نەوتی هەیە، لە بەندەری بەسرەوە بەڕێکەوتووە و بەرەو مالیزیا دەچێت.
داتاکانی شوێنکەوتنی کەشتییەکان ئاشکرای دەکەن کە نەوتهەڵگرەکه ڕێڕەوێکی باکووری تەسک و تایبەتی لە نێوان هەردوو دوورگەی (لارک و قیشم)ی ئێرانی بەکارهێناوە، ئەمەش نیشانەی ئەوەیە کە تاران ڕەزامەندی لەسەر ئەو ڕێڕەوە داوە بۆ تێپەڕبوونی نەوتی عێراق.

ئەم پێشهاتە دوای ئەوە دێت کە ئیبراهیم زولفەقاری، وتەبێژی بارەگای “خاتەم ئەلئەنبیا”ی ئێرانی ڕایگەیاند: وڵاتەکەی عێراقی لەو سنووردارکردنانە بەدەر کردووە کە لە گەرووی هورمزدا هەن، چونکە ئەو ڕێکارانە تەنها “وڵاتە دوژمنەکان” دەگرێتەوە و ڕێز لە سەروەریی عێراق دەگرن.
لای خۆیەوە، فوئاد حوسێن، جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی عێراق، سوپاسی ئێرانی کرد بۆ ئەم هەنگاوە و جەختی لە گرنگیی بەردەوامیی ئەم هەماهەنگییە کردەوە بۆ پاراستنی هەناردەی نەوتی عێراق لە سایەی ئەو گرژییە هەرێمییانەی ناوچەکەدا.

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان

سەڵاح

چه‌ندین هێرشی گەورەی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان ئاگربەستی ئه‌مه‌ریكا و ئێران دەخاتە مەترسییەوە

سەڵاح

ئیسرائیل مزگەوتێک و قوتابخانەیەکی بۆردومان کرد نزیکەی 120 کەس کوژراون و برینداربوون

سەڵاح