zagros news agency

نرخی نەوت بەهۆی ئاگربەستەوە بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی

 

​دوای راگەیاندنی ئاگربەستێکی دوو هەفتەیی و راگرتنی گرژییە سەربازییەکان لە نێوان ئێران و ئەمریکا و ئیسرائیل، بازاڕەکانی وزە گۆڕانکاری گەورەیان بەخۆوە بینی و نرخەکانی نەوت رووبەڕووی دابەزینێکی گەورە بوونەوە.

​لە کاتێکدا پێشتر نرخی نەوتی برێنتی دەریای باکوور لە ئاستی 110 دۆلاردا بوو، بەهۆی ئەم هێوربوونەوەیە نرخەکەی بۆ 94 دۆلار دابەزی و تەنانەت لە هەندێک کاتی مامەڵەکاندا نزیکبووەوە لە 91 دۆلار.

​هاوکات نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش کە پێشتر بە 118 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرا، دابەزینێکی گەورەی تۆمارکرد و گەیشتە 96 دۆلار، هەروەها بۆ ماوەیەکی کاتی نرخەکەی تا نزیکەی 91 دۆلاریش نزمبووەوە.

​شارەزایان پێیان وایە ئەم دابەزینە خێرایە پەیوەندی راستەوخۆی بە کەمبوونەوەی مەترسییەکانی سەر هێڵەکانی گواستنەوەی وزە و نەمانی دڵەراوکێی جیۆپۆلیتیکی هەیە لە ناوچەکەدا.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان: دوو گورزی ئاسمانیی له حەشارگەیەکی داعش لە ئەنبار درا

یاسین

هێرشە خوێناوییەکانی ڕووسیا بۆ سەر کیێڤ؛ هه‌شت کەس کوژران و دەیان کەسی دیکەش بریندار بوون

سەڵاح

زاگرۆس زانیاری گرنگ له‌سه‌ر پرۆژه‌یه‌كی گه‌شتیاری نێوده‌وڵه‌تی له‌شاری هه‌ولێر ئاشكرا ده‌كات

یاسین