zagros news agency

فەرەنسا: پێویستە ئاگربەست لوبنانیش بگرێتەوە

 

سەرۆکی فەرەنسا پێشوازی لە ئاگربەستی نێوان ئەمریکا و ئێران دەکات و جەختی کردەوە، پێویستە رێککەوتنەکە لوبنانیش بگرێتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 8-4- 2026، ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆککۆماری فەرەنسا، پێشوازیی لە رێککەوتنی ئاگربەستی نێوان ئەمریکا و ئێران کرد و جەختی لەوە کردەوە، پێویستە رێککەوتنەکە لوبنانیش بگرێتەوە.

ئیمانوێل ماکرۆن، دۆخی لوبنانی بە “هەستیار و مەترسیدار” وەسف کرد. روونیشی کردەوە، دەبێت بە شێوەیەکی تەواوەتی رێز لە خاڵەکانی رێککەوتنی ئاگربەستەکە لە سەرانسەری ناوچەکە بگیرێت.

لە بەشێکی دیکەی لێدوانەکەیدا ماکرۆن، ئاماژەی بەوە دا، راگەیاندنی ئاگربەستەکە کارێکی یەکجار باشە. ئەوەشی خستە روو، بڕیارەکەی ئێران بۆ کردنەوەی تەنگەی هورمز هەنگاوێکی ئەرێنییە.

بەرەبەیانی رۆژی چوارشەممە (8-4- 2026)، لە کاتژمێر 3:00ـەوە، ئاگربەستێکی دوولایەنەی 14 رۆژە لە نێوان ئەمریکا و ئێران چووە بواری جێبەجێکردنەوە. بڕیارە رۆژی هەینی، بە نێوەندگیریی پاکستان، گفتوگۆی راستەوخۆی هەردوو وڵات لە ئیسلامئابادی پایتەخت دەستپێبکات، بە مەبەستی واژۆکردنی رێککەوتنێکی ئاشتیی درێژخایەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

سبه‌ی دانیشتنی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوک ئەنجام ده‌درێت

سەڵاح

پاکستان هەواڵی کوژرانی سەدان چەکداری تاڵیبانی ئەفغانستانی ڕاگەیاند

یاسین

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا : پێدانی زانیاری لەسەر ئەبو ئالا دە ملیۆن دۆلار خەلاتە

گوران