zagros news agency

لوبنان.. له‌ هێرشێكی ئیسرائیلدا شه‌ش كه‌س كوژران

 

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 12ی 4ی 2026، له‌ هێرشێكی سوپای ئیسرائیلدا بۆ سه‌ر ناحیه‌ی قانا له‌ باشووری لوبنان، شه‌ش كه‌س كوژران.

(سكای نیوز) بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ هێرشه‌كه‌ی ئیسرائیل كراوه‌ته‌ سه‌ر ناحیه‌ی قانای سه‌ر به‌ قه‌زای سوه‌ر له‌ باشووری لوبنان و لانی كه‌م شه‌ش كه‌س كوژراون و چه‌ند كه‌سێكی دیكه‌ش بریندار بوون.

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ ڕوو، هه‌ر ئه‌مڕۆ ئیسرائیل هێرشی كرده‌ سه‌ر ناحیه‌ی شه‌هابییه‌ و مه‌رجه‌عیون و ده‌بین له‌ باشووری لوبنان.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئازادیی ڕۆژنامەگەری لە جیهاندا گەیشتە نزمترین ئاستی لە ٥٠ ساڵی ڕابردوودا

سەڵاح

کۆمپانیای EA بە باهای 55 ملیار دۆلار فرۆشرا

یاسین

‎ڕوانگەی عێراقی سەوز: دەستڕۆیشتووان لە پشت ڕاوی نایاسایی باڵندەوەن

سەڵاح