فەرماندەیی ناوەندیی ویلایەتە یەکگرتووەکان (سەنتکام) بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراوێک ئاشکرای کرد بۆ جێبەجێکردنی فەرمانی سەرۆککۆماری ئەمریکا، لە کاتژمێر ١٠ی بەیانیی ١٣ی نیسان بە کاتی ڕۆژهەڵاتی ئەمریکا (دووشەممە ١٧:٣٠ی ئێوارە بە کاتی ئێران)، گەمارۆی دەریایی سەرجەم ڕێڕەوەکانی چوونەژوورەوە و هاتنەدەرەوەی بەندەرەکانی ئێران دەست پێ دەکات.
بەپێی ئەم ڕاگەیەندراوە، ئەم گەمارۆیە بە شێوەیەکی یەکسان و بێ جیاوازی بۆ سەر کەشتییەکانی سەر بە هەموو ئەو وڵاتانەی دەچنە ناو بەندەر و ناوچە کەناراوییەکانی ئێرانەوە یان لێیان دێنە دەرەوە، جێبەجێ دەکرێت؛ لەوانە سەرجەم بەندەرەکانی ئێران لە کەنداوی فارس و دەریای عوماندا.
لەم ڕاگەیەندراوەدا هاوکات ئاماژە بەوە دراوە هێزەکانی سەنتکام ئازادیی کەشتیوانی بۆ ئەو کەشتییانەی لە گەرووی هورمزەوە بەرەو بەندەرە نائێرانییەکان تێدەپەڕن یان لێیان دێنە دەرەوە، تێک نادەن.
ڕاگەیەندراوەکەی سەنتکام زیاتر ڕوونی دەکاتەوە: «زانیارییە تەواوکەرەکان پێش دەستپێکردنی گەمارۆکە لە ڕێگەی ئاگادارییەکی فەرمییەوە دەخرێنە بەردەست کەشتیوانە بازرگانییەکان.»
هەروەها سەنتکام ئامۆژگاریی سەرجەم کەشتیوانانی کردووە لە کاتی کارکردن لە دەریای عومان و ڕێڕەوەکانی چوونەژوورەوەی گەرووی هورمزدا، لە ڕێگەی کەناڵی ١٦ی پەیوەندیی کەشتی بە کەشتییەوە، پەیوەندی بە هێزە دەریاییەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانەوە بکەن.
لە لایەکی دیکەوە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆککۆماری ئەمریکا لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ ڕۆژنامەنووسان هەواڵی دەستپێکردنی گەمارۆی دەریایی لە ١٣ی نیسان کاتژمێر ١٠:٠٠ی بەیانی بە کاتی ڕۆژهەڵاتی ئەمریکا (دووشەممە ١٧:٣٠ی ئێوارە بە کاتی ئێران) ڕاگەیاند. ترەمپ گوتی: «وڵاتانی دیکەش خەریکی هاوکارین، بە جۆرێک ئێران نەتوانێت نەوت بفرۆشێت و ئەمەش زۆر کاریگەر دەبێت.»
سەرۆککۆماری ئەمریکا هەروەها بە ئاماژەدان بە شکستی دانوستانەکان لەگەڵ نوێنەرانی کۆماری ئیسلامی لە ئیسلامئاباددا گوتی: «بۆ من گرنگ نییە دەگەڕێنەوە یان نا. ئەگەر نەگەڕێنەوە، هیچ کێشەیەکم نییە.»
سەنتکۆم: گەمارۆی دەریایی بۆ سەر بەندەرەکانی ئێران لە ئێوارەی دووشەممەوە دەست پێ دەکات
فەرماندەیی ناوەندیی ویلایەتە یەکگرتووەکان (سەنتکۆم) بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراوێک ئاشکرای کرد بۆ جێبەجێکردنی فەرمانی سەرۆککۆماری ئەمریکا، لە کاتژمێر ١٠ی بەیانیی ١٣ی نیسان بە کاتی ڕۆژهەڵاتی ئەمریکا (دووشەممە ١٧:٣٠ی ئێوارە بە کاتی ئێران)، گەمارۆی دەریایی سەرجەم ڕێڕەوەکانی چوونەژوورەوە و هاتنەدەرەوەی بەندەرەکانی ئێران دەست پێ دەکات.
بەپێی ئەم ڕاگەیەندراوە، ئەم گەمارۆیە بە شێوەیەکی یەکسان و بێ جیاوازی بۆ سەر کەشتییەکانی سەر بە هەموو ئەو وڵاتانەی دەچنە ناو بەندەر و ناوچە کەناراوییەکانی ئێرانەوە یان لێیان دێنە دەرەوە، جێبەجێ دەکرێت؛ لەوانە سەرجەم بەندەرەکانی ئێران لە کەنداوی فارس و دەریای عوماندا.
لەم ڕاگەیەندراوەدا هاوکات ئاماژە بەوە دراوە هێزەکانی سەنتکۆم ئازادیی کەشتیوانی بۆ ئەو کەشتییانەی لە گەرووی هورمزەوە بەرەو بەندەرە نائێرانییەکان تێدەپەڕن یان لێیان دێنە دەرەوە، تێک نادەن.
ڕاگەیەندراوەکەی سەنتکۆم زیاتر ڕوونی دەکاتەوە: «زانیارییە تەواوکەرەکان پێش دەستپێکردنی گەمارۆکە لە ڕێگەی ئاگادارییەکی فەرمییەوە دەخرێنە بەردەست کەشتیوانە بازرگانییەکان.»
هەروەها سەنتکۆم ئامۆژگاریی سەرجەم کەشتیوانانی کردووە لە کاتی کارکردن لە دەریای عومان و ڕێڕەوەکانی چوونەژوورەوەی گەرووی هورمزدا، لە ڕێگەی کەناڵی ١٦ی پەیوەندیی کەشتی بە کەشتییەوە، پەیوەندی بە هێزە دەریاییەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانەوە بکەن.
لە لایەکی دیکەوە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆککۆماری ئەمریکا لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ ڕۆژنامەنووسان هەواڵی دەستپێکردنی گەمارۆی دەریایی لە ١٣ی نیسان کاتژمێر ١٠:٠٠ی بەیانی بە کاتی ڕۆژهەڵاتی ئەمریکا (دووشەممە ١٧:٣٠ی ئێوارە بە کاتی ئێران) ڕاگەیاند. ترەمپ گوتی: «وڵاتانی دیکەش خەریکی هاوکارین، بە جۆرێک ئێران نەتوانێت نەوت بفرۆشێت و ئەمەش زۆر کاریگەر دەبێت.»
سەرۆککۆماری ئەمریکا هەروەها بە ئاماژەدان بە شکستی دانوستانەکان لەگەڵ نوێنەرانی کۆماری ئیسلامی لە ئیسلامئاباددا گوتی: «بۆ من گرنگ نییە دەگەڕێنەوە یان نا. ئەگەر نەگەڕێنەوە، هیچ کێشەیەکم نییە.»
ترەمپ چەند کاتژمێرێک پێشتر لە دیمانەیەکدا لەگەڵ کەناڵی فۆکسنیوز بە ئاماژەدان بە جێبەجێکردنی نزیکی گەمارۆی دەریایی ئێران گوتبووی: «بەو کارە دەڵێن هەموو شتێک یان هیچ… ئێمە پێمان وایە وڵاتانی زۆریش لەم کارەدا یارمەتیمان دەدەن، بەڵام ئێمە گەمارۆیەکی تەواو جێبەجێ دەکەین. ئێمە ڕێگە نادەین ئێران لە فرۆشتنی نەوت بەو کەسانەی دەیەوێت یان نایهەوێت، یان هەر شتێک بێت، پارە بەدەست بهێنێت. ئەمە یان بۆ هەمووان دەبێت یان بۆ هیچ کەسێک.»

