بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك له سنووری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران ڕووی دا و به‌شێك له هاووڵاتیان هه‌ستیان پێ كردووه.
له باره‌ی بوومه‌له‌رزه‌كه‌وه شێروان پێنجوێنی، شاره‌زای كه‌شناسی ڕایگه‌یاند، نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.2 پلەی ڕێختەر لە نێوان سنوورەکانی ئیدارەی سۆران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕووی دا.
گوتیشی: “بوومه‌له‌رزه‌كه لە قوڵایی 5 کیلۆ مەتر و لە دووری 12 کیلۆ مەتر لە سەنتەری قەزای چۆمان بووه و هه‌روه‌ها لە دووری 103 کیلۆ مەتر لە سەنتەری هەولێر دوور بووە.”
ڕاشیگه‌یاند، چەقی بوومەلەرزەکە گوندی گوڵ گەش بووە لە باکووری رۆژهه‌ڵاتی قەزای چۆمان.

