zagros news agency

ئەردۆغان: تورکیا بۆ درێژکردنەوەی ئاگربەست و بەردەوامبوونی دانوستانەکانی ئێران و ئامریکا هەوڵ دەدات

 

سەرۆککۆماری تورکیا ڕایگەیاند وڵاتەکەی بۆ درێژکردنەوەی ئاگربەستی نێوان ئێران و ئەمریکا و بەردەوامبوونی گفتوگۆکان هەوڵ دەدات.

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان دانی بەوەدا نا دانوستانەکانی نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکان و ئێران، بەتایبەتی لە پرسی ئەتۆمیدا، ڕووبەڕووی ئاستەنگ بوونەتەوە، بەڵام جەختی لە پێویستیی بەردەوامبوونی ئەو گفتوگۆیانە کردەوە.

ناوبراو ڕۆژی چوارشەممە ١٥ی نیسان لە گوتارێکدا لەنێو نوێنەرانی پارتی فەرمانڕەوای “داد و گەشەپێدان” (AKP)ـی تورکیا گوتی: “دانوستان بە مستی گرێدراو بەرەوپێش ناچێت و نابێت ڕێگە بدرێت جارێکی دیکە لەبری وشەکان، چەکەکان قسە بکەن.”

ئەردۆغان هەروەها هۆشدارییە پێشووەکەی خۆی دووپات کردەوە نابێت ڕێگە بە ئیسرائیل بدرێت پرۆسەی ئاگربەست لاواز بکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئاژانسی زاگرۆس ورده‌كاری دابه‌ش بوونی ره‌وتی هه‌ڵویست ده‌خاته‌روو

یاسین

نەتەوە یەکگرتووەکان: زیاتر لە 180 هەزار کەس لە خان یونس هەڵاتوون

سەڵاح

وەزیری وزەی ئەمریکا: هێشتا ئامادە نین بۆ پاراستنی نەوتکێشەکان لە گەرووی هورمز

یاسین