ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له لێژنه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه، ئاماژه به‌وه ده‌كات كه حكوومه‌تی عێراق هیچ هه‌نگاوێكی كرده‌یی بۆ راوه‌ستانی هێرشه‌كان له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان نه‌ناوه و مانه‌وه‌ی عێراق به‌م شێوه‌ی ئێستا كه چاره‌نووسی حكوومه‌تیش دیار نییه، باشترین ده‌رفه‌ته بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵویستی عێراق وه‌ك لاواز نیشان بدرێت و كوردستان بكرێته ئامانج.
سامی ئۆشانا، بۆ زاگرۆس گوتی: “تائیستا 750 هێرشی موشه‌كی و درۆنی ئاراسته‌ی هه‌رێمی كوردستان كراوه زۆرترین شه‌هید و قوربانی له‌ناوچه‌كه له كوردستان بووه، به‌داخه‌وه ئه‌وه‌ی ئێستا ده‌كرێت پێشێلكردنی هه‌موو عورفێكی نێوده‌وڵه‌تییه و به‌هۆی هێرشه‌كانی سه‌ر كوردستان ته‌واوی بابه‌تی ئاگربه‌ستیش پێشێلكراوه په‌یامی دوێنێی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان زۆر گرنگ بوو بۆ كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی له‌وه‌ی به‌په‌له سنوورێك بۆ هێرشه‌كان دابنرێت و چیتر ناكرێت له‌ژێر هیچ پاساوێكدا هێرش بكرێته سه‌ر كوردستان له كاتێكدا له كوردستانه‌وه هیچ ئاماژه‌یه‌ك نییه كه هێرشكرابێته سه‌ر ئارامی و ئاسایشی ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌كه به‌تایبه‌ت ئێران.
ئه‌وه‌شی خسته‌روو: به‌داخه‌وه له عێراقه‌وه دۆخێك دروست بووه كه كه‌س به‌كه‌سه له بۆشایی پێكنه‌هێنانی حكوومه‌ت ده‌وڵه‌تانی دراوسێ ئه‌مه‌یان هه‌ڵقۆستوه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به‌ئاسانی رۆژانه بۆردومانی كوردستان بكه‌ن و عێراق به‌كرده‌یی هیچ هه‌نگاوێكی نه‌ناوه به‌داخه‌وه به‌هۆی ئه‌م جه‌نگه‌وه كوردستان زیانمه‌ندی یه‌كه‌م بووه.

