zagros news agency

وەزارەتی بازرگانی: %95ی هاووڵاتییان لە پسوولەی خۆراکی ئەلیکترۆنی تۆمارکراون

لە ماوەی یەک ساڵدا سیستەمی پسوولەی خۆراک لە هەرێمی کوردستان لە کاغەزەوە کرا بە ئەلیکترۆنی و تاوەکوو ئێستا %95ی هاووڵاتییان بەسەرکەوتوویی لەو سیستەمە نوێیەدا تۆمارکراون؛ هاوکات بەکارهێنانی ڕێکارە کۆنە ئیدارییەکان وەک پشتگیریی موختار بڕدراوە.

حوسێن سەبری، نوێنەری وەزارەتی بازرگانیی هەرێمی کوردستان لە بەغدا ڕایگەیاند، ئەو هاووڵاتییانەی تاوەکوو ئێستا خۆیان لە سیستەمی ئەلیکترۆنیی پسوولەی خۆراکدا تۆمار نەکردووە، مافی تەواویان هەیە و دەتوانن بەشداری لە پرۆسەکەدا بڕەخسێنن.

​سەبری ئاماژەی بەوەش کرد، پرۆسەی گواستنەوە لەناو سیستەمەکەدا دەستیپێکردووە و کارگێڕییەکانی تۆمارکردنی منداڵی تازەلەدایکبوو، هاوسەرانی نوێ و کەیسەکانی جیابوونەوە بەشێوەیەکی فەرمی ئەنجام دەدرێن.

سەبارەت بە ئاسانکارییەکان بۆ هاووڵاتییان، نوێنەری وەزارەتی بازرگانی روونی کردەوە، حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەپێچەوانەی حکوومەتی فیدراڵییەوە ڕێکارە ئاڵۆز و ڕۆتینییەکانی کەمکردووەتەوە؛ لەوانەش هەڵوەشاندنەوەی پشتگیریی موختار بۆ گواستنەوەی بەشەخۆراکی مانگانە بە مەبەستی ڕایی کردنی خێرای مامەڵەی هاووڵاتییان.

هەواڵی پەیوەندیدار

سبەی پێنجشەممە، 5ی ئازار لە هەرێمی کوردستان پشووی فەرمی دەبێت

دڵشاد

هەفتەی داهاتوو نۆیەمین ساڵەی كەمپینی هەفتەی سەلامەتیی دەرمان بەڕێوەدەچێت

سەڵاح

ڕووسیا: سەرکردەکانی ئەمەریکا، فەرەنسا، بەریتانیا و ئەڵمانیا بە هاوبەشی هێرشەکەی کرۆکۆس دەزانێت

یاسین