zagros news agency

دیداری کەم وێنەی نوێنەرانی حەماس و فەتح بۆ دەسەڵاتداریی کەرتی غەزە

 

ڕۆژنامەی “الشروق”ی میسری هەواڵی دیداری “کەم وێنە و نائاسایی” نوێنەرانی گرووپی حەماس و بزووتنەوەی فەتحی لە کەرتی غەزە بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێک سەبارەت بە بابەتەکانی پەیوەست بە بەڕێوەبردنی ئەم ناوچەیە بڵاو کردووەتەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، هەردوو لایەنی فەلەستینی سەبارەت بە داڕشتنی دیدگایەک دەربارەی چەکەکانی حەماس و هەروەها گێڕانی ڕۆڵی “سەرەکی و چالاک”ی دەسەڵاتی خۆبەڕێوەبەریی فەلەستین لە بەڕێوەبردنی کەرتی غەزەدا گفتوگۆیان کرد.
بەرپرسێکی باڵای حەماس بەم ڕۆژنامەیەی گوتووە ئەم گرووپە ئامادەیی خۆی بۆ هاوکاری لەگەڵ دەسەڵاتی خۆبەڕێوەبەریی جێگیر لە ڕامەڵڵا و ڕادەستکردنی تەواوی دەسەڵاتەکانی حوکمڕانی لە غەزەدا بەوان ڕاگەیاندووە. بزووتنەوەی فەتحیش دانوستانەکانی بە “بەرچاو و ئەرێنی” وەسف کردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ناتۆ مۆسکۆ بە ئەنجامدانی کردەوەی تێکدەرانە تۆمەتبار دەکات و ڕووسیا دەڵێت: ئەوروپا شەڕی له‌ دژمان راگه‌یانددووه‌

سەڵاح

ئیسرائیل: مووشەکێکی حووسییەکان لە نزیک فڕۆکەخانەی بن گوریۆن چەند کەسی بریندار کرد

یاسین

سۆن ستایشی کەین دەکات

یاسین