ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووەكان سه‌ركۆنه‌ی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر كێڵگه‌ی غازی كۆرمۆر كرد

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 27ی 4ی 2024، نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق، له‌باره‌ی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر كێڵگه‌ی غازی كۆرۆمۆر، له‌ لاپه‌ڕه‌ی خۆیان له‌ تۆڕی (ئێكس)، ڕاگه‌یاندراوێكیان بڵاو كرده‌وه‌ تیێدا هاتووه‌، سه‌ركۆنه‌ی هێرشەکەی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر دەکەین کە کارەبا بۆ هەرێمی کوردستان دابین دەکات.

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ ڕوو، سەرخۆشیمان بۆ بنه‌ماڵه‌ی قوربانییه‌كان هه‌یه‌ و هیوای هەرچی زوو چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان ده‌خوازین و پێشوازی لە لێکۆڵینەوە دەکەین بۆ دەستنیشانکردنی ئەنجامدەرانی ئه‌و كرده‌وه‌یه‌ و دادگاییکردنیان.

ئێوارەی دوێنێ هەینی، 26ی نیسان، بە دڕۆن هێرشكرایە سەر كێڵگەی غازی كۆرمۆر، بەهۆی رووداوەكە چوار كارمەندی بیانی بە رەگەز (یەمەنی) گیانیان لەدەست داوە، چەند كارمەندێكی تر بریندار بوون، زیانی زۆر بە كێڵگەكە كەوتووە، هاوكات بووەتە هۆی كەمبوونەوەی كارەبا لە هەرێمی كوردستان.

هەر دوای رووداوەكە مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە پەیامێكدا رایگەیاند: بەپێی زانیاریی سەرەتایی، ئەم هێرشانە لە ناوچەیەكی نزیكی خاكی عێراق ئەنجام دەدرێن.

هەواڵی پەیوەندیدار

بەرشەلۆنە چاوی له دەیڤدە

یاسین

پرێمەرلیگ.. لیڤەرپوول لە پێشەنگی ڕیزبەندی بەرنادات و بەزەحمەت بردیەوە بە

یاسین

بە ئامادەبوونی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان یەکەمین سیمپۆزیۆمی سریانی لە نیشتیمان دەستی پێ کرد

سەڵاح