zagros news agency

کاظم سەیادی، پەرلەمانتاری پێشووی عێراق بە تۆمەتی سەرانەسەندن دەستگیرکرا

 

​هێزە ئەمنییەکانی عێراق کازم سەیادی، پەرلەمانتاری پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقیان دەستگیرکرد، دوای ئەوەی دادگا بە شێوەیەکی فەرمی تۆمەتی “هەڕەشەکردن و سەرانەسەندن”ی بەسەردا ساغکردەوە.

​بەپێی زانیارییەکانی ئاژانسی هەواڵی عێراقی کە لە سەرچاوەیەکی باڵای ئەمنییەوە لە بەغداد دەستیکەوتووە، پڕۆسەی دەستگیرکردنی سەیادی لەسەر بنەمای فەرمانی ڕاستەوخۆ و فەرمیی دادوەر بووە لە ئەنجومەنی باڵای دادوەرییەوە.

​ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی ئەو هەڵمەتە بەرفراوانەدا دێت کە لە 28ی حوزەیرانی 2026ـەوە لە لایەن دەسەڵاتدارانی عێراقەوە دەستیپێکردووە؛ ئامانج لە ئۆپەراسیۆنەکە ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی، سەپاندنی سەروەریی یاسا و بڕینەوەی دەستی بەرپرسانی ئێستا و پێشوو لە خراپ بەکارهێنانی دەسەڵاتەکانیان.

هەواڵی پەیوەندیدار

رووسیا و ئێران رێککەوتنی ستراتیژی نێوانیان تاماوەیەکی نادیار هەڵپەسارد

سەڵاح

هاولاتیان بە شانازییەوە سال رۆژی ریفراندۆم دەكەنەوە

گوران

پەیامی پیرۆزبایی مەکتەبی سیاسیی پارتی ساڵیادی دامەزراندنی پارتی سۆشیال دیموکراتی کوردستان

سەڵاح