سەندیکای ئابووریناسانی کوردستان، بە هەماهەنگی لەگەڵ بانکی ناوەندیی عێراق و کۆمەڵەی بانکەکانی عێراق، چالاکییەکی بەرفراوانی بانکییان بۆ هاووڵاتییان و خاوەنکاران ڕێک خست، تێیدا بانکەكانی ناوخۆیی و بیانی ئاسانکاری بۆ پێدانی قەرز و سلفە بۆ پڕۆژە جیاوازەکان دەخەنە ڕوو.
د. کاوە عەبدولعەزیز، نوێنەری لقی دهوکی سەندیکای ئابووریناسانی کوردستان رایگەیاند، ٢٤ بانکی (کوردستانی، عێراقی و تورکی) بەشدارن لەم ئێڤێنتەدا و ئامانجی سەرەکیی ئەم هەنگاوە، ڕەخساندنی دەرفەتە بۆ هاووڵاتییان، بازرگانان، خاوەن کارگەکان و تەنانەت دەرچووانی زانکۆش، تاوەکوو بتوانن لە ڕێگەی وەرگرتنی قەرزی بانکییەوە پەرە بە پڕۆژەکانیان بدەن و جووڵەی زیاتر بخەنە ناو بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان.
نوێنەری سەندیکای ئابووریناسان ئاشکرای کرد، کە بوونی ئەم ژمارە زۆرەی بانکەکان کێبڕکێیەکی ئەرێنی دروست دەکات، بەجۆرێک، هەر بانکێک هەوڵ دەدات کەمترین سوود (فائیدە) و زۆرترین ئاسانکاری پێشکەش بکات، بۆ ئەوەی زۆرترین بەشدار بۆ لای خۆی ڕابکێشێت.
بەپێی ڕێنماییەکانی بانکی ناوەندی، هەر کەسێک ئارەزووی بەشداریکردن و واژۆکردنی گرێبەستی لەگەڵ بانکەکان هەبێت، پێویستە بەڵگەنامەکانی وەک کارتی نیشتمانی و کارتی زانیاری هەبێت.
ئەم پڕۆژەیە بە هاوکاریی کۆمپانیای (ئیکۆڤیژن) بۆ لێکۆڵینەوە ئابوورییەکان بەڕێوە دەچێت و چاوەڕوان دەکرێت ببێتە هۆی ک

