لە پاڵەوانەتیەکی فەرمی یاری پەبجی مۆبایل 5 گەنجی کورد بەناوی 721 بەشداریان کرد و دوێنێ لە قۆناغی کۆتایی پاڵەوانەتیەکەدا توانیان زۆرترین خاڵ کۆ بکەنەوە و وەکو نوێنەری کوردی ببنە پاڵەوان لەسەر ئاستی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا،کە بۆیەکەمین جارە تیمێکی کوردی ببێتە پاڵەوانی ئەو پاڵەوانەتیە و سەرکەوتن بۆ خولی کراوەی جیهانی یاری پەبجی مۆبایل.
ئاکار زرار بەڕێوەبەری تیمەکە لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس وتی؛ ئامادەکاریەکی زۆر باشمان کرد بوو بۆ ئەم کاتە،ئێمە دەمانەوێت زیاتر بچینە پێشەوە بۆئەوەی بتوانین ببینە نوێنەرێکی ڕاستەقینە بۆ گەنجانی کورد،سوپاسی یاریزانەکانم دەکەم بۆ ئەو ئاستە بەرزەی پێشکەشیان کرد،سوپاسی هەموو ئەوانە دەکەم پاڵپشی ئێمەیان کرد.
شایەنی باسە لەم پاڵەوانەتیەدا جگە لەوەی بوونە پاڵەوان،سێ یاریزانی ئەم تیمە کوردیە پلەی یەکەم تاکو سێیەمی باشترین یاریزانیان بەدەست هێنا،کە بۆ یەکەمین جارە لەم پاڵەوانەتیە ڕووبدات سێ یاریزانی یەک تیم لە یەکەم تاکو سێیەمی باشترینەکان بن.
“سەرکار ڕێبوار”

