zagros news agency

کەشناسی: پلەکانی گەرما نزمدەبێتەوە و ئەگەری تۆز و خۆڵ هەیە

 

​بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە 6-5-2026، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەکان هەندێ جار نیمچە هەور دەبێت. پلەکانی گەرما بەراورد بە دوێنێ (2-3) پلە نزم دەبنەوە. ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵێکی سووک لەسەر بەشێک لە ناوچەکانی باشووری هەرێم، ئیدارەی گەرمیان و پارێزگای کەرکووک هەیە. خێرایی با (05-15) کم/ک بە ئاراستەی باکووری ڕۆژهەڵات دەبێت و مەودای بینین لەنێوان (7-9) کم دەبێت.

​سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی پێنجشەممە 7-5-2026، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی هەندێ پەڵە هەوری جیاجیا. پلەکانی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ کەمێک بەرز دەبنەوە. خێرایی با (05-15) کم/ک بە ئاراستەی باکووری ڕۆژهەڵات دەبێت و مەودای بینین (8-10) کم دەبێت.

​بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ و سبەی:

هەولێر ئەمڕۆ 23 سبەی 25
سلێمانی ئەمڕۆ 24 سبەی 25
دهۆک ئەمڕۆ 22 سبەی 24
هەڵەبجە ئەمڕۆ 26 سبەی 26
گەرمیان ئەمڕۆ 29 سبەی 29
زاخۆ ئەمڕۆ 22 سبەی 24
چەمچەماڵ ئەمڕۆ 26 سبەی 26
سۆران ئەمڕۆ 21 سبەی 22
پیرمام ئەمڕۆ 19 سبەی 21
حاجی ئۆمەران ئەمڕۆ 12 سبەی 14

هەواڵی پەیوەندیدار

واشنتن بودجەی سەربازیی عێراق بۆ ساڵی داهاتوو مەرجدار دەکات؛ پێشمەرگه ناگرێتەوه

یاسین

بانکی ناوەندیی عێراق: نرخەکانی نەوت و کێشانەوەی نەختینە کاریگەرییان لەسەر یەدەگی دراو هەبووە

یاسین

كوژانەوەی گشتیی كارەبا لە هەرێمی كوردستان ڕوودەدات

یاسین