zagros news agency

ئێران دەڵێت خوازیاری “ڕێککەوتنێکی گشتگیرە” لەگەڵ ئەمریکا

 

عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران وتی، وڵاته‌كه‌ی داوای ڕێککەوتنێکی دادپەروەرانە و گشتگیر لە دانوستانەکاندا دەکات.

لەکاتێکدایە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بە “پێشکەوتنی گەورە” لە پرۆسەی دانوستانه‌كان له‌گه‌ڵ ئێران کرد، لای خۆیه‌وه‌ ئه‌مڕۆ چوارشەممە وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، ئێران تەنها “ڕێککەوتنێکی دادپەروەرانە و گشتگیر” لە دانوستانەکانی لەگەڵ ئەمریکا بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست قبوڵ دەکات.

عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ وانگ یی، گەورە دیپلۆماتکاری چین لە پەکین، بە میدیاکانی ئێرانی ڕاگەیاند: “ئێمە هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ پاراستنی ماف و بەرژەوەندییە ڕەواکانی خۆمان لە دانوستانەکاندا. وتیشی، تەنها ڕێککەوتنێکی دادپەروەرانە و گشتگیر قبوڵ دەکەین.”

عێراقچی ڕاستەوخۆ ئاماژەی بە پێشنیازەکەی ترەمپ نەکرد بۆ ڕاگرتنی کاتیی ئۆپەراسیۆنی ئەمریکا بۆ پاسەوانیکردنی کەشتییەکان لە گەرووی هورمز، کە وەک هاندەرێک بۆ یارمەتیدانی گەیشتن بە ڕێککەوتن لە نێوان هەردوولادا پێشکەش کرابوو.

گەرووی هورمز لە کاتی دەستپێکردنی ململانێکان لە ٢٨ی شوباتەوە بەهۆی هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، بە کردەیی داخراوە. ئەمەش بووەتە هۆی پەکخستنی نزیکەی ٢٠٪ی دابینکردنی نەوتی جیهان و سەرهەڵدانی قەیرانێکی وزە لە ئاستی جیهاندا.

ترەمپ لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان نووسیویەتی: “بە یەکدەنگی ڕێککەوتووین لەسەر ئەوەی کە لە کاتێکدا گەمارۆکە بە تەواوی بەردەوام دەبێت، ‘پڕۆژەی ئازادی’ (Project Freedom) بۆ ماوەیەکی کورت ڕادەگیرێت بۆ ئەوەی بزانین ئایا ڕێککەوتنەکە کۆتایی پێ دێت و واژۆ دەکرێت یان نا.”

دوای پۆستەکەی ترەمپ، نرخی نەوتی خاوی برێنت بە ڕێژەی ١.٢٪ دابەزی و گەیشتە ١٠٨.٦٠ دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک. هەروەها نرخی نەوتی خاوی تەکساسی ئەمریکی (WTI) بە ڕێژەی ١.٢٪ دابەزی و گەیشتە ١٠١.٠٦ دۆلار.

 

رۆیته‌رز

هەواڵی پەیوەندیدار

شاندی هەرێمی کوردستان گەڕانەوە هەولێر

یاسین

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى: هه‌رێمى كوردستان هه‌ميشه‌ فاكته‌رى سه‌قامگيرى ده‌بێت

سەڵاح

ئیلۆن ماسک کۆتایی بە هاوکاریی خۆی لەگەڵ ئیدارەی ترەمپ هێنا

سەڵاح