zagros news agency

قالیباف: ئێران مەرجەکانی ڕێککەوتنەکەی قبووڵ نییه‌

 

ڕۆژنامەی “لومۆند”ی فەرەنسی بڵاوی کردووەتەوە كه‌ دوای هەواڵی هەڵپەساردنی “پڕۆژەی ئازادی” لە گەرووی هورمز له‌لایه‌ن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكاوه‌، محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران، گاڵتەی بە ئیدارەی دۆناڵد ترامپ کرد.

قالیباف لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (X) نووسیویەتی: “پڕۆسەی (برا گیان متمانەم پێ بکە) شکستی هێنا، ئێستاش دەگەڕێینەوە سەر ڕۆتین لەگەڵ پڕۆسەی (فۆکیۆس)”.

ئاژانسی هەواڵی فەرمی ئێران (ئیرنا) بڵاوی کردەوە کە ئەم لێدوانەی قالیباف وەک وەڵامێک بووە بۆ ڕاپۆرتێکی ماڵپەڕی “ئەکسیۆس”ی ئەمریکی، کە تێیدا هاتبوو ئێران ڕەزامەندی لەسەر مەرجەکانی ڕێککەوتنێک لەگەڵ ئەمریکا بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕ دەربڕیوە.

قالیباف لە تویتەکەیدا ناوی ماڵپەڕی ئەکسیۆسی گۆڕیوە بۆ “فۆکیۆس” بە مەبەستی گاڵتەپێکردن، و تۆمەباری کردووە بە بڵاوکردنەوەی زانیاری ناڕاست کە لە بەرژەوەندی کۆشکی سپیدایە.

پێشتر ماڵپەڕی ئەکسیۆس ئاماژەی بەوە کردبوو کە “بەرپرسانی ئەمریکی و دوو سەرچاوەی ئاگادار” باسیان لە هەبوونی “ڕەشنووسی ڕێککەوتنێکی یەک لاپەڕەیی کردووە کە ئامانج لێی کۆتایی هێنانە بە شەڕ و داڕشتنی چوارچێوەیەکە بۆ دانوستانی ئەتۆمی وردتر”، هەروەها باسی لەوەش کردبوو کە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ئەمریکا چاوەڕێی وەڵامی تارانە.

بەپێی ئەکسیۆس، ڕێککەوتنەکە پابەندبوونی ئێران بە ڕاگرتنی پیتاندنی یۆرانیۆم، و ڕەزامەندی ئەمریکا بۆ هەڵگرتنی سزاکان و ئازادکردنی ملیارەها دۆلار لە داراییە بلۆککراوەکانی ئێران، لەگەڵ هەڵگرتنی سنووردارکردنەکانی هاتوچۆ لە گەرووی هورمز لەخۆدەگرێت.

 

BBC

 

هەواڵی پەیوەندیدار

بەرنامەی خۆراکی جیهانی: بەرهەمی گەنمی سووریا ٤٠٪ کەم بووەتەوە و مەترسیی برسێتی هەیە

یاسین

بە هەزاران پەنابەری سووریایی لە وڵاتانی دراوسێوە دەگەڕێنەوە

یاسین

یەدەگی زێڕی عێراق بەشێوەکی بەرچاو بەرزبۆتەوە

سەڵاح