zagros news agency

موجتەبا خامنەیی فەرمانی بە هێزە چەکدارەکان کرد لە ڕووبەڕووبوونەوەی دوژمنان بەردەوام بن

 

ئەمڕۆ یەکشەممە،10-5-2026، موجتەبا خامنەیی، ڕێبەری ئێران، فەرمانی بە سەرجەم یەکە جیاوازەکانی هێزە چەکدارەکانی وڵاتەکەی کرد کە  بە توندی ڕووبەڕووی دوژمنان ببنەوە له‌ ڕووبەڕووبوونەوەیان بەردەوام بن.

ئەم ڕێنماییانەی ڕێبەر لە کاتی پێشکەشکردنی ڕاپۆرتێکی فەرماندەی بارەگای خاتەمولئەنبیا سەبارەت بە ئاستی ئامادەباشی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە قۆناغی ئێستادا هات.

تەلەفزیۆنی فەرمیی ئێران بڵاوی کردووەتەوە، عەلی عەبدوڵڵاهی فەرماندەی بارەگای خاتەمولئەنبیا لە کۆبوونەوەکەدا لەگەڵ ڕێبەر دووپاتی کردووەتەوە کە هێزەکانی ئێران لە ئامادەباشییەکی باڵادان و هەر هەڵەیەک یان دەستدرێژییەک بە توندی و بە خێرایی وەڵام دەدرێتەوە.

هەروەها تەلەفزیۆنی ئێران ئاماژەی بەوە کردووە، فەرماندەکە جەختی لە بوونی چەندین پلانی تۆکمە کردووەتەوە بۆ بەرپەرچدانەوەی هێزەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل.

لەسەر ئەم بنەمایە، ڕێبەری ئێران ڕێنمایی نوێی ئاراستەی فەرماندەی بارەگای خاتەمولئەنبیا کردووە کە ناوەڕۆکەکەی بریتییە لە بەردەوامبوون لە ڕووبەڕووبوونەوەی دوژمنان بەوپەڕی هێز و توندییەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەمشەو عەگید کابایێلی ئەفسانەی بۆکسی کوردی یاریەکی مێژوویی هەیە

یاسین

دەستەی کەشناسی: سبەی کۆتایی بە شەپۆلی بارانبارین دێت

سەڵاح

وەزارەتی پێشمەرگە وادەی دابەشکردنی هاوکاریی هاوپەیمانانی بۆ رۆژی دووشەممە دواخست

سەڵاح