پارتی دیموكراتی كوردستان به‌فه‌رمی گه‌راوه‌ته‌وه بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، و بریاره ئه‌م هه‌فته‌یه له‌په‌رله‌مانی عێراق ده‌نگ له‌سه‌ر كابینه‌ی تازه‌ی حكوومه‌تی عێراق بدرێت،پەرلەمانتارێکی پارتی رایدەگەیەنێت، سیڤی کاندیدەکانیان بۆ پۆستەکانی کابینەی داهاتووی حکوومەتی عێراق رادەستی سەرۆکوەزیرانی راسپێردراو، عەلی زەیدی کراون.
بەپێی دەستووری عێراق، سەرۆکوەزیرانی راسپێردراو تەنیا 30 رۆژی لەبەردەستە بۆ پێکهێنانی کابینەی حکوومەت و وەرگرتنی متمانە لە پەرلەمان. پرۆسەی پێکهێنانی حکوومەت لە عێراق بەردەوام بەپێی بنەمای پشکپشکێنە و رێککەوتنی لایەنە سەرەکییەکان بەڕێوە دەچێت و زۆرجار رووبەڕووی دواکەوتن دەبێتەوە.
شێروان دووبەردانی، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق، بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس گوتی: “بڕیارە پارتی دیموکراتی کوردستان، لە کابینەی داهاتووی عەلی زەیدیدا؛ وەزارەتی دەرەوە، وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و جێگری سەرۆکوەزیرانی عێراق وەربگرێت. بە گوتەی ئەو پەرلەمانتارە، پارتی ناو و سیڤی کاندیدەکانی بۆ ئەو سێ پۆستە رادەستی عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی راسپێدراوی عێراق کردووە؛
هاوكات ئا‌ڤێستا مام یه‌حیا ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی له پشكی پارتی، بۆ ئاژانسی زاگرۆس ئه‌وه‌ی خسته‌روو: پارتی گه‌راوه‌ته‌وه بۆ په‌رله‌مانی عێراق ده‌نگ له‌سه‌ر كابینه‌ی نوێی عێراق ده‌دات و پارتی به‌پێی به‌ركه‌وته‌ی هه‌ڵبژاردن پۆسته‌كانی به‌رده‌كه‌وێت.
گوتیشی: “ناوه‌راستی ئه‌م هه‌فته‌ی چاوه‌ران ده‌كرێت ده‌نگ به‌كابینه‌ی حكوومه‌ت بدرێت”.
به‌پێی قسه‌ی چاودێران ده‌بێت ئه‌م هه‌فته‌ی ده‌نگ له‌سه‌ر كابینه‌ی نوێ بدرێت ئەگەر دەنگدان بە کابینە نوێیەکەی بچێتە دوای جەژنی قوربان، لە رووی دەستوورییەوە، 30 رۆژەکەی بەردەستی عەلی زەیدی تەواو دەبن و زەحمەتە بتوانێت حکوومەتی نوێی عێراق پێک بهێنێت.
رۆژی پێنجشەممە، 7ـی ئایاری 2026، عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی راسپێردراو، کارنامەی وەزاریی حکوومەتی نوێی عێراقی پێشکەش بە هەیبەت حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمان کرد.

