zagros news agency

چین ئەنجامی گفتوگۆکانی شی و ترامپ ڕادەگەیەنێت، هەنگاوێکی ئەرێنی لێكه‌وتۆته‌وه‌

 

وەزارەتی دەرەوەی چین ڕایگەیاند، گفتوگۆکانی نێوان شی جینپینگ، سەرۆکی چین و دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا کە لە پەکین بەڕێوەچوو، “ئەنجامی ئەرێنی و هاوسەنگی” لێکەوتووەتەوە. ئەمەش وەک ئاماژەیەک بۆ کەمکردنەوەی گرژییە ئابوورییەکانی نێوان هەردوو زلهێزەکە دەبینرێت.

ماو نینگ، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: “سەرۆک شی جەختی لەوە کردووەتەوە کە مێژوو سەلماندوویەتی جەنگی بازرگانی هیچ براوەیەکی نییە.” ئاماژەی بەوەش کرد کە پەیوەندییە ئابوورییەکانی نێوان پەکین و واشنتن دەبێت لەسەر بنەمای “سوودی هاوبەش” بن و تەنها ڕێگە بۆ چارەسەری ناکۆکییەکان، گفتوگۆی یەکسانە.

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، وتەبێژەکەی چین ئاماژەی بەوە کرد کە جیهان لە “چوارڕیانێکی مێژوویی” دایە. سەرۆکی چین پرسیاری ئەوەی ئاراستەی ترامپ کردووە: “ئایا چین و ئەمریکا دەتوانن بەسەر تەڵەی توسیدیدس (ململانێی خوێناوی نێوان زلهێزی نوێ و زلهێزی باڵادەست) زاڵ بن و مۆدێلێکی نوێی پەیوەندی بنیات بنێن؟”

پەکین پەیامێکی ڕوونی ئاراستەی واشنتن کرد و ڕایگەیاند کە سەرکەوتنی هەر وڵاتێکیان دەرفەتە بۆ ئەوی دیکە. ماو نینگ وتی: “پێویستە ئێمە هاوبەش بین نەک ڕکابەر. دەبێت یارمەتی یەکتر بدەین بۆ گەشەکردن و دۆزینەوەی ڕێگەی گونجاو بۆ هەڵکردنی دوو وڵاتی گەورە لە سەردەمێکی نوێدا.”

ئەم کۆبوونەوەیە کە لە ١٤ی ئایاری ٢٠٢٦ لە هۆڵی گەورەی گەل لە پەکین بەڕێوەچوو، وەک هەوڵێکی جیدی دەبینرێت بۆ گەڕاندنەوەی سەقامگیری بۆ بازاڕە جیهانییەکان و کەمکردنەوەی ئەو پشێوییەی کە جیهانی گرتووەتەوە.

 

FOXNEWS

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکی ئۆکرانیا: ئەوانەی خیانەتیان کردووە یاسایان بەسەردا جێبەجێ دەکرێت

سەڵاح

كۆمیسیۆنی هەڵبژاردن: ژمارەی سكاڵاكانی ڕۆژانی دەنگدانی گشتی و تایبەت گەیشتووەتە 102

یاسین

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا رو لە بەرزبونەوەیە

سەڵاح