zagros news agency

روونکردنەوەیەک لە وەزیری سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان

 

کەمال محەمەد ساڵح، وەزیری سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان بە وەکالەت، لە روونکردنەوەیەکدا ئاماژەی بەوە کرد،بەڕێز (باسم محەممەد) وەزیری نەوتی حکومەتی فیدرال ، لە بارەی کێشەی بەنزین لە هەرێمی کوردستان، لێدوانێکی دابوو کە گوایە ئامادەن بەنزینی پێویست بۆ هەرێم دابین بکەن ئەگەر حکومەتی هەرێم ئەو پەنجا هەزار بەرمیل نەوتەی کە بۆ بەکارهێنانی ناوخۆیە ڕادەست بکات.

لێرەدا بۆ ڕای گشتی کوردستان و هەموو عێراق ڕوونی دەکەینەوە کە حکومەتی هەرێم، هەمیشە داوای دادپەروەریی کردووە لە دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکان، بە هەموو پێوەرەکانیش بەشی هەرێم لە نەوتی خاو بۆ بەکارهێنانی ناوخۆ زیاتر لە دووبەرامبەری ئەمەی ئێستایە. دیاریکردنی پەنجا هەزار بەرمیل بۆ بەکارهێنانی ناوخۆی هەرێم، ئەنجامی رێککەوتنێکی کاتی بووە و بە خواست و ویستی ئێمە نەبووە.

بەرژەوەندیی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان بۆ ئێمە لە سەرووی هەموو شتێکە، بۆیە ئەگەر وەزارەتی نەوتی فیدرالی ئامادەن گفتوگۆ لە سەر دابینکردنی هەموو جۆرە سووتەمەنییەکان بە نرخی پاڵپشتیکراو بە پێی ڕێژەی دانیشتووانی هەرێم بکەن، ئەوا بە ڕەچاوکردنی مافە دەستوورییەکانی هەرێم ئامادەین دانوستان بکەین و پشکی ڕاستەقینە و دادپەروەرانەی هەرێمی کوردستان وەک هەموو ناوچەکانی دیکەی عێراق دیاربکرێت. لێرەدا جێگەی خۆیەتی کە ستایشی هەڵوێستی هەموو ئەو پەرلەمانتارانە بکەین کە لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقی فیدرال داوای دادپەروەری و زیادکردنی پشکی هەرێم لە نەوتی خاو بۆ بەکارهێنانی ناوخۆیان کردووە.

کەمال محەممەد ساڵح
وەزیری سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان بە وەکالەت

هەواڵی پەیوەندیدار

بەیاننامەیەک لە فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان

سەڵاح

پاسێک وەرگەڕا و 11 کەس بونەقوربانی

سەڵاح

بەهۆی سووتانی ماڵێکەی ئافرەتێک گیانی لەدەستدا

دڵشاد