هۆشداری دەدرێتە خاوەن ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان کە هەوڵێک هەیە بۆ فێڵکردن و وەرگرتنی سەرانە لە هاووڵاتییان لەژێر ناوی “کۆدکردنی ئۆتۆمبێل، کە هیچ بنەمایەکی یاسایی نییە چونكه ئه‌و ئۆتۆمبێلانه به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی هێنراوه‌ته‌وه كوردستان و هیچ مه‌رجێكی سه‌لامه‌یتان تێدا نییه.
مەڵبەندی 24ـی یەکێتی لە سنووری ئیدارەی راپەرین، فۆرمێکی لەناو کادیرانی حزبەکە و دامەزراوەکانی ئاسایش و سەربازی بڵاوکردووەتەوە. ئامانج لەم فۆرمە تۆمارکردنی ئەو ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتا و بڕاوانەیە کە پێشتر بەرپرسان و ئیدارەی یەکێتی خۆیان هێناویانن و بە خەڵکیان فرۆشتووە، ئێستاش دەیانەوێت بەناوی “تۆماری ئەمنی” بڕێک پارەی دیکە لە خەڵک وەربگرن، ئەمەش دڵەڕاوکێی لە ناوچەکەدا دروست کردووە.
له‌راگه‌یه‌نراوه‌كه دا هاتووه دەرفەتێکی نوێ بۆ خاوەن ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان رەخساوە تاوەکو جەژنی قوربان کۆد بۆ ئۆتۆمبێلەکانیان وەربگرن بۆ ئەوەی لە سکرابکردن بپارێزرێن. بەگوێرەی زانیارییەکان، بۆ هەر ئۆتۆمبێلێک بڕی نزیکەی 100هەزار دینار وەردەگیرێت و باس لەوە دەکرێت، پڕۆسەکە تەنیا بۆ ئەفسەر و پێشمەرگەکانی یەکێتییە و دواتر هەر ئۆتۆمبێلێک کۆدی نەبێت، دەستی بەسەردا دەگیرێت.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی ناوخۆ بۆ ئاژانسی زاگرۆس ئه‌وه‌ی خسته‌روو: ئه‌م رێكاره هیچ په‌یوه‌ندی به وه‌زاره‌تی ناوخۆ و به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی هاتووچۆی كوردستانه‌وه نییه رێكاری حزبین و نایاسایین و ئه‌و پاره‌ش وه‌رده‌گرێت ناچێته هیچ چوار چێوه‌یه‌كی فه‌رمی ده‌وڵه‌ته‌وه ئه‌مه جۆرێكه له وه‌رگرتنی سه‌رانه، ئه‌و ئۆتۆمبێلانه به‌شێوه‌یه نایاسایی هێنراوه‌ته‌وه كوردستان ئه‌و كۆده‌ی باسكراوه كۆیدی حزبییه له سنووری سلێمانییه ئه‌و ئۆتۆمبێلانه بۆیان نییه بچنه پارێزگاكانی دیكه‌ی كوردستان،

