ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

سه‌رۆكی حكومه‌تی و باڵیۆزی به‌ریتانیا باسیان له‌ گرنگی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی كوردستان كرد

 

مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ئەمڕۆ  پێشوازیمان لە بەڕێز ستیڤن هیچن باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کرد .

سه‌رۆكی حكومه‌تی باسی له‌وه‌ كرد، تەوەرێکی سەرەکی گفتوگۆکانمان، تایبەت بوو بە گرنگیی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان. وتیشی، هاوڕابووین لەسەر پێویستیی چارەسەرکردنی کێشە و ئاستەنگەکانی بەردەم هەڵبژاردن و بەشداربوونی هەموو لایەنەکان لە هەڵبژاردندا.

هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی خسته‌ روو، دووپاتمان کردەوە کە پشتیوانیی لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد و یاسایی و دادپەروەرانە  دەکەینەوە کە جێی متمانە بێت و لە ژێر چاودێری و پشتیوانیی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەڕێوەبچێت و گەرەنتی پاراستنی مافەکانی هەموو پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستان بکات.

ئه‌وه‌شی روون كرده‌وه‌، دابینکردنی مافە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان و ناردنی مووچە و شایستە داراییەکان و بەردەوامبوونی هاریکاری و پشتیوانیکردنی پێشمەرگە، چەند بەشێکی دیکەی گفتوگۆکانمان بوو.

May be an image of 6 people, dais, the Oval Office and text

هەواڵی پەیوەندیدار

کەشناسی : ئەگەری بەرزبوونی تۆز و خۆڵ هەیە

سەڵاح

ولاتی ئەمریکا هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی چینی رادەگرێت

سەڵاح

به‌ ڤیدیۆ … له‌ هه‌ولێر كه‌سێك 106 ملیۆن دیناری لە ماڵی خزمێكی دزی بوو به‌ره‌و لوبنان رایكرد و ده‌ستگیر كرا

سەڵاح