بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە 18-05-2026، ئاسمانی هەرێم بە گشتی لە نێوان هەور و نیمچە هەوردا دەبێت، لە کاتەکانی بەیانی تا ئێوارە لە ناوچە شاخاوییەکانی سنووری باکوور و باکووری ڕۆژهەڵات کەمێک نمەباران دەبارێت و لە دوای نیوەڕۆشەوە کاریگەرییەکەی درێژدەبێتەوە بۆ ناوچە نیمچە شاخاوییەکان بە شێوەی نمەبارانی کەم و پچڕپچڕ؛ هاوزەمان لە ناوچەکانی باشووری هەرێم ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزوخۆڵێکی سووک هەیە. پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ و خێرایی با لە کاتەکانی نیوەڕۆدا کەمێک چالاک دەبێت بۆ سەرووی 25 کم/ک.
هاوکات کەشی سبەی سێشەممە 19-05-2026، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و لە کاتەکانی نیوەڕۆدا بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت بەتایبەتی لە ناوچە شاخاوییەکاندا؛ سەرەتا نمەباران لە ناوچە سنوورییەکان دەستپێدەکات کە هەندێک کات بۆ تاوە باران و هەورە تریشقە دەگۆڕێت، پاشان لە دوای نیوەڕۆدا کاریگەرییەکەی درێژدەبێتەوە بۆ ناوچە شاخاوییەکانی سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و هەولێر، بۆ کاتەکانی ئێوارەش کەشەکە سەقامگیر دەبێتەوە. پلەکانی گەرما بە (1 بۆ 2) پلە بەراورد بە ئەمڕۆ نزم دەبنەوە و خێرایی با لە کاتەکانی نیوەڕۆ تا ئێوارە ئەگەری چالاکبوونی هەیە بۆ سەرووی 35 کم/ک.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ و سبەی:
هەولێر ئەمڕۆ 27 سبەی 25
سلێمانی ئەمڕۆ 23 سبەی 22
دهۆک ئەمڕۆ 26 سبەی 24
هەڵەبجە ئەمڕۆ 26 سبەی 24
گەرمیان ئەمڕۆ 32 سبەی 30
زاخۆ ئەمڕۆ 26 سبەی 25
چەمچەماڵ ئەمڕۆ 26 سبەی 25
سۆران ئەمڕۆ 21 سبەی 22
پیرمام ئەمڕۆ 22 سبەی 21
حاجی ئۆمەران ئەمڕۆ 14 سبەی15

