نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 2026/7/22، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەیەوە وەک بەرپرسی نووسینگەی یەکێتیی ئەورووپا لە هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە ڕادو بوتوم، کرد.
لە دیدارێکدا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سوپاس و پێزانینی پێشكهش به ڕادو بوتوم كرد بۆ برەودان بە پەیوەندییەکانی یەکێتیی ئەورووپا و هەرێمی کوردستان لە ماوەی ئەرکەکەیدا، ههروهها هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکی داهاتوویدا بۆ خواست.
لای خۆیەوە، ڕادو سوپاس و پێزانینی ئاراستەی نێچیرڤان بارزانی و لایەنە پەیوەندیدارەکانی هەرێمی کوردستان کرد بۆ ئەو هاوکاری و پشتیوانییەی لە ماوەی ئەرکەکەیدا پێشکەشیان کردووە، هەروەها جەختی لەسەر خواستی یەکێتیی ئەورووپا بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکان و هاريکاریی هاوبەش لەگەڵ هەرێمی کوردستاندا کردەوە.

