zagros news agency

لە عێراق خۆپێشاندان دەستی پێكرد

 

ئەمڕۆ چوارشەممە، 1-5-2024، لە چەند پارێزگایەكی عێراق خۆپێشاندان دەستی پێكرد، خۆپێشاندەران داوای جێبەجێكردنی پێوەری مووچە دەكەن هەروەها داوای هەمواركردنەوەی یاسا دەكەن.

یەكی ئایاری هەموو ساڵێك بە جەژنی كرێكاران دانراوە، لە وڵاتان چەندین چالاكی بەڕێوە دەچێت و كرێكاران داوای باشتركردنی بارودۆخی ژیانیان دەكەن.

بەپێی یاسای كار لە عێراق، نابێ كرێكار لە 12 كاتژمێر زیاتر لە 24 كاتژمێر دەوام بكات، بەڵام سەندیكا و رێكخراوەكان داوای هەمواركردنەوە و باشتركردنی یاساكە دەكەن.

هەروەها لە یاساكەدا ئەوەش هاتووە، كە ئەگەر كرێكارەكە بریندار بوو لە كاتی كار دەبێت، خاوەن كار بە رێژەی 75% هاوكاری بكات، داوا كراوە گۆڕانكاری تێدا بكرێت.

لەیاساكەدا، كەمترین كرێ كاركردنی كرێكار دانەنراوە، كە ئەمەش وەك كەمكوڕیی لە یاساكەدا دەبنیرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ شا عەبدوڵڵای دووەم کوڕی حسێن کۆده‌بێته‌وه

سەڵاح

ئەمریکا ١٢ بەرپرسی دیکەی ئێرانی خستە لیستی سزاکانییەوە

سەڵاح

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان بە جێگیری ماوەتەوە

سەڵاح