zagros news agency

ئاسایشی عێراق ڕێگری لە قاچاخچێتییەکی ڕێکخراوی نەوتی خاو لە بەسرە کرد

 

ئەمڕۆ سێشەممە، دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق ڕایگەیاند، توانیویانە هەوڵێکی ڕێکخراو بۆ قاچاخکردنی نەوتی خاو لە پارێزگای بەسرە پووچەڵ بکەنەوە. قاچاخچێتییەکە لە ڕێگەی لێدانی هێڵێکی نهێنی و سەرپێچی لە بۆری سەرەکیی گواستنەوەی نەوت ئەنجامدابوو.

دەزگای ئاسایشی نیشتمانی لە بەیاننامەیەکدا، ڕایگەیاند، “مەفرەزەکانمان لە بەسرە، دوای بەدواداچوونی هەواڵگریی ورد و وەرگرتنی ڕەزامەندیی دادوەر، توانیان سەرکەوتووانە دەست بەسەر پرۆسەیەکی قاچاخکردنی نەوتی خاودا بگرن لەسەر ڕێگای خێرای نێوان بەسرە و زیقار.”

ئاماژەی بەوەش دا، تۆمەتباران بۆرییەکی پەستانیان لە ژێر زەویدا بە درێژایی زیاتر لە 500 مەتر ڕاکێشابوو و بەستابوویانەوە بە بۆری سەرەکیی گواستنەوەی نەوتەکەوە بە مەبەستی دزینی نەوتی خاو.

راشیگەیاند، لە شوێنی ڕووداوەکەدا دەست بەسەر دوو تانکەردا گیرا، یەکێکیان پڕ بوو لە نەوتی خاو و لە کاتی بردندا بوو، تانکەرەکەی تریش خاڵی بوو کە ئامادەکرابوو بۆ بارکردنی نەوتە دزراوەکە.

لە کۆتایی بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە سەرجەم دەستبەسەرداگیراوەکان ڕادەستی لایەنە پەیوەندیدارەکان کراون بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویستی یاسایی دژ بە تێوەگلاوانی ئەم تاوانە.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکی هه‌رێم و سەرۆکى بولگاریا كۆبوونه‌وه‌

سەڵاح

ئاگادارییەک لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر

یاسین

تایلاند لەسەر تێپەڕینی کەشتییە نەوتهەڵگەرەکانی لەگەڵ ئێران رێککەوت

سەڵاح