zagros news agency

لەندەن .. دوو کەسی جوو به‌ چه‌قۆ لییاندرا و برینداركران

 

چه‌ند شایه‌دحالێك بە CNNیان ڕاگەیاندووە، ئه‌مڕۆ چوارشەممە دوو کەسی جوو باکووری لەندەن بە چەقۆ بریندار کران، ئەم ڕووداوەش لە کاتێکدایە کە زنجیرەیەک هێرشی دژە سامی (دژە جوولەکە) لە پایتەختی بەریتانیا ڕوویانداوە.

پۆلیسی میترۆپۆلیتەن لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، پیاوێکی تەمەن ٤٥ ساڵ کە تۆمەتبارە بەوەی هەوڵی داوە چەقۆ لە ئەفسەرانی پۆلیسیش بدات، بە تۆمەتی “هەوڵی کوشتن” دەستگیر کراوە.

پۆلیس ئاماژەی بەوەش کردووە کە ئەفسەرانی دژە تیرۆر سەرپەرشتی لێکۆڵینەوەکە دەکەن،

بەپێی زانیارییەکانی پۆلیس، دوو پیاو یەکێکیان لە حەفتاکانی تەمەنیدا و ئەویتریان لە سییەکاندا لەو هێرشەی گەڕەکی “گۆڵدەرز گرین” بریندار بوون و ئێستالە نەخۆشخانەدان و باری تەندروستییان جێگیرە. هیچ ئەفسەرێکی پۆلیس لە هێرشەکەدابریندار نەبووە.

بەپێی ڕێکخراوی “شۆمریم” (Shomrim)، کە گرووپێکی ئێشکگری گەڕەکەکەیە، پیاوێکی چەکدار بە چەقۆوە بینراوە، ڕایکردووە و “هەوڵی داوە چەقۆ لە هاووڵاتیانی جوولەکە بدات”.

گرووپەکە ئاماژەی بەوەش کردووە کە دەستبەجێ وەڵامیان هەبووە وپۆلیسیش لە کاتی گەیشتنیاندا دەمانچەی کارەبایی بۆدەستگیرکردنی بەکارهێناوە.

لەم هەفتانەی دواییدا کۆمەڵگەی جوولەکەکانی لەندەن ڕووبەڕووی شەپۆلێک هێرشی دژە سامی بوونەتەوە.

مانگی ڕابردوو، کەسانێک ئاگریان لە چوار ئەمبوڵانسی ڕێکخراوێکی خێرخوازی جوولەکە لە “گۆڵدەرز گرین” بەردا و دواتر چوار کەس لەسەر ئەو ڕووداوە تۆمەتبار کران.

چەند هەفتەیەک دواتر، هێرش کرایە سەر کەنیسەیەکی جوولەکە و بینایەکی پێشووی ڕێکخراوێکی خێرخوازی جوولەکە لە باکووری لەندەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

بە فەرمانی مەسرور بارزانی كار بۆ دامەزراندنی سێ یەكەمی زانكۆ و پەیمانگاكان دەدرێت

یاسین

ئەنجومەنی وەزیران نیگەرانی لە هەژمارنەکردنی سەدان هەزار کەس لە دانیشتووانی سنووری هەرێمی کوردستان لە پرۆسەی سەرژمێریی دانیشتووان دەردەبڕێت

یاسین

ڕێککەوتنی ئاگربەست لە غەززە دەچێتە واری جێبەجێکردنەوە

سەڵاح