zagros news agency

وەزارەتی بازرگانی: تاوەکو بەغدا وەڵام نەداتەوە، ئێمە دەرگای سایلۆکان ناکەینەوە

 

​نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ئاشکرای کرد، تاوەکو ئێستا دەرگای سایلۆکانی هەرێمی کوردستان بۆ وەرگرتنی گەنمی جووتیاران نەکراونەتەوە و ئەوان چاوەڕێی بڕیاری بەغدان.

​بۆ ئەمساڵ حکومەتی عێراق بڕیاری داوە 400 هەزار تۆن گەنم لە جووتیارانی هەرێمی کوردستان وەربگرێت؛ بەشێوەیەک کە 292 هەزار تۆنی لەسەر نرخی 700 هەزار دینار و 108 هەزار تۆنیشی لەسەر نرخی 500 هەزار دینار وەردەگیرێت.

​بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم ئاماژەی بەوەش کرد، ئەو ڕێژەیەی بۆ هەرێمی کوردستان تەرخانکراوە کەمە، ئەوان لە ڕێگەی پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا نیگەرانیی خۆیان گەیاندووەتە حکومەتی عێراق و داوای زیادکردنیان کردووە. تاوەکو حکومەتی عێراقیش وەڵامیان نەداتەوە، دەست بە وەرگرتنی گەنمی جووتیاران ناکەن، بۆ ئەم مەبەستەش چاوەڕێی کۆبوونەوەی ڕۆژی سێشەممەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقن.

هەواڵی پەیوەندیدار

ترەمپ ١٠ ڕۆژ مۆڵەت دەداتە ڕووسیا بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی ئۆکرانیا

یاسین

وەزیری نێوخۆی ئەڵمانیا دەڵێت، هێرشبەرەکەی شاری مادیبورگی ئەڵمانیا دژە ئیسلام بووە

یاسین

لەمەودوا ئاڵای کوردستان لە مۆندیال و پاڵەوانێتییە جیهانییەکان دەشەکێتەوە

دڵشاد