وتەبێژ و بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکان-دەستەی گەشتوگوزاری کوردستان ئاماژه بهوه دهكات ئامارهكانی گهشتیار و گوزار له كوردستان دڵخشكهرن بهتایبهت له سنووری پارێزگای ههولێر كه بههۆی پرۆژه خزمهتگوزاری و ستراتیژیهكانهوه ژمارهیهكی زۆری گهشتیاری بۆ خۆی راكێشاوه.
ئیبراهیم عهبدولمهجید بۆ زاگرۆس گوتی: “رێگەوبانی ستاندەر، یاسای وەبەرهێنانی تایبەت و چەند خاڵێکی دیکە”، بوونەتە هۆی ئەوەی سیمای گەشتیاران لە هەرێمی کوردستان بگۆڕدرێ؛ لەبری ئەوەی هەموو دانیشتووانی عێراق بن، ئێستا گەشتیار لە وڵاتانی ئاسیا و ئەوروپاوە روو لە کوردستان دەکەن و ئارامی و ئاسایشی شارهكان جێگای متمانهی بۆ گهشتیار دروستكردووه. جاران بە رێژەیەکی زۆر کەم لە گەشتیاران، خەڵکانی بیانی بوون و زۆرترینی گەشتیاریی بیانی گەیشتووەتە 10%، بەڵام ئێستا ئەو رێژەیە لە 25% نزیک بووەتەوە، ئەو گەشتیارانە خەڵکی وڵاتانی کەنداو، رۆژهەڵاتی ئاسیا و ئەوروپان.
ئهوهشی خستهروو: لە ماوەی حەفت ساڵی رابردوودا بوو بە یەکێک لە کارە ستراتیژەکانی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و هەنگاوی کردەیی بۆنا. ئامارەکان دەرخەری ئەوەن، لە ماوەی 7 ساڵی رابردوودا، زۆرترین رێژەی وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان، لە سێکتەری گەشتوگوزار بووە.لەو 7 ساڵەدا، وەبەرهێنانی بیانی و ناوخۆیی، 100 پڕۆژەی گەشتیاریان لەسەر رووبەری زیاتر لە چوار هەزار دۆنم جێبەجێ کردووە. بودجەی ئەو پڕۆژانە 7 ملیار و 684 ملیۆن دۆلار بووە کە دەکاتە نزیکەی 35%ـی کۆی رێژەی وەبەرهێنان لەو چەند ساڵەدا.
گوتیشی: “ئەو هەنگاوانەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، وایکردووە ژمارەی گەشتیاران زیاد بێت لە ماوەی پشووەکانی جەژنی قورباندا، سەرووی 90%ـی هۆتێل و مۆتێلەکانی کوردستان پڕ بوون لە میوان لە ماوەی پشووەکانی جەژندا، شاری هەولێر پێشوازی لە 112 هەزار و 657 گەشتیار کردووە.ئەو ئامارانە بە پشتبەستن بە زانیاریی بازگەکان، دەروازە سنوورییەکان و فرۆکەخانەکان، بەدەست هاتوون. تا کۆتایی مانگی چواری ئەمساڵ، 861 هەزار و 501 گەشتیار سەردانی سنووری پارێزگای هەولێریان کردووە.”
راشی گهیاند: حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پێشخستنی کەرتی گەشتوگوزار، بایەخێکی تایبەتی بە ژێرخانی ئەم کەرتە داوە؛ دروستکردنی بەنداوەکان، دەیان پۆند و دروستکردنی زیاتر لە پێنج هەزار کیلۆمەتر رێگاوبان لەم چوارچێوەیەدا هەڵدەسەنگێندرێت.کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێم لە ماوەی حەفت ساڵدا، 23 پۆندی دروستکردووە و 58 پۆندی دیکەش لە قۆناخی جێبەجێکردندان. لە ئێستا بە گشتی 97 پۆند و چوار بەنداوی گەورە لە هەرێمی کوردستاندا هەن.پلانمان بۆ دانانی کەپری گەشتیاری لە دەوروبەری بەنداوەکان هەیە بۆ ئەوەی گەشتیاران بتوانن بەکاری بێنن. ئەمساڵ بەهۆی بارانی زۆر و دروستکردنی چەندین بەنداو و پۆند لە ناوچە جیاجیاکاندا، سروشتی کوردستان بووژانەوەیەکی بێوێنەی بەخۆوە بینیوە، ئەمەش بووەتە هۆی راکێشانی ژمارەیەکی زیاتری گەشتیاران تهنیا له ساڵی رابردوو 39 پرۆژهی گهشتیاری مۆڵهتی وهبهرهێنانیان پێدراوه كه سهرمایهیه زیاتر بووه لە ٣٤٥ ملیۆن دۆلار

