zagros news agency

سەرۆک بارزانی لە پەنجا و یەکەمین ساڵیادی لەسێدارەدانی شەهید لەیلا قاسم و هاوڕێکانی پەیامێک بڵاودەکاتەوە

رۆژی دووشەممە 12ـی ئایاری 2025، سەرۆک مەسعود بارزانی لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس لە پەنجا و یەکەمین ساڵیادی لەسێدارەدانی شەهید لەیلا قاسم و هاوڕێکانی پەیامێکی بڵاوکردەوە.

دەقی پەیامی سەرۆک بارزانی؛

لەیلا قاسم نموونەی قارەمانێتیی کچی کورد و سیمبوڵی ئازادیخوازیی مرۆڤی کوردە. ئەو بە ڕووی ستەمکاراندا هاتەوە و پشتی کردە ژیان و شەهید بوو بەڵام بندەستی قبووڵ نەکرد.
لە پەنجا و یەکەمین ساڵیادی لەسێدارەدان و شەهیدکردنی لەیلا قاسم و هاوڕێکانی هەزاران سڵاو بۆ ڕۆحی پاکیان و بۆ ڕۆحی هەموو شەهیدانی ڕێگەی ئازادی دەنێرین.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە سەرۆک بارزانی دەکات

سەڵاح

ئەنجومەنی وەزیران کۆبوونەوەی ئاساییی خۆی دەکات

دڵشاد

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی نوێی شانشینی ئۆردن دەکات

یاسین