ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

چامپیۆنزلیگ.. بروسیا دۆرتمۆند لەنێو یاریگا خۆی شکستی بە پاریس هێناو ناردەوە

لە یارییەکەی تری قۆناغی پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگ، یانە بروسیا دۆرتمۆند لە یاریگای خۆی ڕووبەڕووی پاریس سانجێرمان بویەوە.

 

لە ئەنجامدا زەردەواڵەکانی ئەڵمانیا توانیان یارییەکە بە گۆڵێکی بێبەرامبەر لە پاریسی فەرەنسی ببەنەوە.

 

لە تایمی یەکەمدا دۆرتمۆندی خاوەن یاریگا باشتر دەرکەوت و بە ئاست و ئەنجام لە پێش پاریس بوو، چەندین هێرشیان کردە سەر گۆڵی یانەی میوان، تا لە خولەکی 36 دا لە ڕێگەی یاریزان نیکلاس فولکڕوگ تاکە گۆڵی یارییەکە و بردنەوەی تۆمارکرد.

 

لە تایمی دووەم هەردوو لا بەردەوامبوون لە هەوڵەکانیان بۆ تۆمارکردنی گۆڵی زیاتر، بەڵام زەرد پۆشەکان پارێزگاریان لە تۆڕی گۆڵەکەیان کرد و یارییەکە بەو شێوەیە کۆتاییهات.

 

بڕیارەیاری گەڕانەوە لە سێشەممەی داهاتوو لە یاریگای باخچەی شازادەکانی تایبەت بە پاریس ئەنجامبدرێت و یانەیێک بگاتە یاریی کۆتایی.

هەواڵی پەیوەندیدار

حکوومەتی عێراق ڕۆژێک ماتەمینیی گشتیی ڕاگەیاند

سەڵاح

ڕاگەیەندراوێک لە ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستانەوە

یاسین

کۆمیساریای باڵای پەناباران: هەرێمی کوردستان بە بەردەوامی یارمەتی پەنابەرانی سووریایی داوە

یاسین