zagros news agency

نەتەوە یەکگرتووەکان: ئیشكردنی منداڵان له‌سه‌رانسه‌ری جیهان بۆ نیو هێنده‌ كه‌م بووه‌ته‌وه‌

 

نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند کە سەرەڕای ئەوەی لە ساڵی ٢٠٠٠ەوە ڕێژەکە کەمتر بووەتەوە بەڵام لەسەرانسەری جیهاندا ١٣٨ ملیۆن منداڵ ئیش دەکەن.

نەتەوە یەکگرتووەکان بە بۆنەی ١٢ی حوزەیران کە بە ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوە ئیشکردنی منداڵان دەناسرا، ئامارێکی بڵاو کردەوە.

بە پێی ئاماری نەتەوە یەکەگرتووەکان، لە ساڵی ٢٠٠٠ەوە ژمارەی ئەو منداڵانەی ئیش دەکەن بۆ نیو هێندە دابەزیوە و لە ٢٤٦ ملیۆنەوە گەیشتووەتە ١٣٨ ملیۆن منداڵ.

نەتەوە یەکگرتووەکان جەختی لەوەش کردووەتەوە کە ئەو ئامارە تا ئێستاش بەرەو کەمبوونەوە دەڕوات و ڕاشیگەیاندووە کە جیهان هەتا دەستپێراگەیشتن بە ڕیشەکێش کردنی ئەو دیاردەیە، مەودایەکی زۆری لە پێشە.

 

AA

هەواڵی پەیوەندیدار

كەمپی دیبەگە.. دەنگدانی تایبەتی ئاوارەكانی عێراق

سەڵاح

سەدان هەزار کەس لە ئیتالیا بۆ پشتیوانی لە فەڵەستینییەکان خۆپیشاندانیان کرد

یاسین

وەزیری بەرگریی ئێران: هێرشەکەی سەر ئیسرائیل ئامانجەکانی پێکاوە

یاسین