zagros news agency

نوێنەری سەرۆکی هه‌رێم بەشداری لە ڕێوڕەسمی پێشوازیکردن لە پاتریارکی کەنیسەی کلدانی لە عێراق و جیهان كرد

 

ئەمڕۆ یەکشەممە 2026/6/14 لە ئەبرشییەی کلدانی لە هەولێر، بەڕێز فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، بەشداریی لە ڕێوڕەسمی پێشوازییکردن لە قەداسەتی پاتریارک مار پۆڵسی سێيه‌م نۆنا، پاتریارکی کەنیسەی کلدانی لە عێراق و جیهان، کرد.

لە ڕێوڕەسمەکەدا، کە ژمارەیەک لە کەسایەتیی سیاسی، بەرپرسانی ئیداری و میوانانی ناوخۆ و جەماوەری مەسیحیی هەرێمی کوردستان ئامادەی بوون، بەڕێز سەرۆکی دیوان بە نوێنەرایەتیی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، وێڕای بەخێرهێنان و دەربڕینی خۆشحاڵیی بە سەردانی قەداسەتی مار پۆڵسی سێیەم نۆنا بۆ هەرێمی کوردستان، سەردانەکەی بە هەنگاوێکی گرنگ بۆ پتەوترکردنی پێکەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان پێکهاتە جیاجیاکانی کوردستان لە قەڵەم دا و بە سەلماندنەوەی ئەو ڕاستییەی دانا، کە هەرێمی کوردستان وەک هەمیشە مەڵبەندی لێبوردەییی نەتەوەیی و ئایینییە لە عێراق و ناوچەکەدا.

پاش ئەوەی لە مانگی نیسانی ئەمساڵدا قەداسەتی مار پۆڵسی سێیەم نۆنا، بە پاتریارکی کەنیسەی کلدانی لە عێراق و جیهان هەڵبژێردرا، ئەمڕۆ سەردانی هەرێمی کوردستانی کرد و وا بڕیارە ژمارەیەک چالاکیی جیاجیای سیاسی و ئایینی و جەماوەری لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان، ئەنجام بدات.

هەواڵی پەیوەندیدار

لیژنەی تەندروستی پەرلەمان: زۆربەی تووشبوانی ئایدز لە سەنتەرەکانی جوانکاری بووە

سەڵاح

له‌كۆیه‌ ماڵی ئاراس شێخ جه‌نگی تاڵان كرا

دڵشاد

پرسەنامەی مەکتەبی سیاسیی پارتی بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو (حاجی قادر ماوەرانی)

سەڵاح