zagros news agency

عێراق لە پلەی 13یەمی وڵاتانی عەرەبیدایە بۆ خواردنەوەی قاوە

 

بەپێی نوێترین ڕاپۆرتی دامەزراوەی “World Population Review” بۆ ساڵی 2025، ئاستی خواردنەوەی قاوە لە نێوان وڵاتانی عەرەبیدا جیاوازییەکی گەورەی بەخۆوە بینیوە. لەم ڕیزبەندییەدا عێراق لە پلەی 13یەمی وڵاتانی عەرەبیدا هاتووە.
پێشەنگی وڵاتانی عەرەبی:
لوبنان بە جیاوازییەکی زۆر لە پێشەنگی وڵاتانی عەرەبیدایە، بە جۆرێک تێکڕای خواردنەوەی قاوە بۆ هەر تاکێک لە ساڵێکدا دەگاتە 12.9 کیلۆگرام. دوای ئەو قەتەر بە 9.8 کیلۆگرام لە پلەی دووەم و ئوردن بە 7.5 کیلۆگرام لە پلەی سێیەمدا دێن. هەریەکە لە بەحرەین (6.6 کگم)، لیبیا (5.9 کگم) و کوێت (5.8 کگم) لە پلەکانی دواتردا جێگیر بوون.

هەروەها سعوودیە لە پلەی حەوتەمی عەرەبیدایە بە تێکڕای 5.3 کیلۆگرام بۆ هەر تاکێک، دوای ئەویش عوممان بە 3.8 کیلۆگرام دێت. وڵاتانی تونس، جەزائیر و مەغریب بە ڕێژەیەکی کەمتر و لە نێوان (1.8 بۆ 1.1) کیلۆگرامدا دەبنەوە.

لە پلەکانی کۆتایی ڕیزبەندییەکەدا، سوریا بە تێکڕای 0.87 کیلۆگرام پێش عێراق کەوتووە. عێراق بە تێکڕای 0.79 کیلۆگرام بۆ هەر تاکێک لە ساڵێکدا لە پلەی 13یەم جێگیر بووە. دوای عێراقیش وڵاتانی یەمەن (0.73 کگم) و ئیمارات (0.64 کگم) دێن، لە کاتێکدا مۆریتانیا بە تێکڕای 0.40 کیلۆگرام لە کۆتایی لیستەکەدا تێبینی کراوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

سیم کارتی ئەنتەرنێت و پەیوەندی بە خۆرایی، پێشکەش بە حاجیان دەکرێت

یاسین

دزەپێکردنی زانیارییەکان کێشە بۆ ڕێوڕەسمی هاوسەرگیری تایلۆر سویفت دروست دەکات

ART

شەپۆلی گەرما گەیشت و پلەی گەرمی دەگاتە 50 پلەی سیلیزی

سەڵاح