zagros news agency

ئەمشەو ئەنجامی تاقیکردنەوەی کۆتایی ئاستەکانی زمانی ئینگلیزی ڕادەگەیەنرێت

 

سەعات (٨)ی ئەمشەو ڕێکەوتى (2026/6/14) ئەنجامى تاقیکردنەوە فێرکارییەکانی کۆتایی خولی ٢٢ هەمینی ئاستەکانی زمانى ئینگلیزى لە سێنتەرى زمانى زانکۆکانى هەرێمى کوردستان بۆ خوێندکارانی خوێندنی باڵا و خوازیارانى بەدەستهێنانى نازناوى زانستى ڕادەگەیەنرێت.

بۆ وەرگرتنەوەى ئەنجامى تاقیکردنەوەى کۆتایی ئاستەکانى زمانى ئینگلیزى لە سێنتەرى زمانى زانکۆکانى کوردستان کلیک لەسەر ئەم بەستەرەى خوارەوە بکەن لە بەشى (result):

https://lc.digital.gov.krd/#/login

جێگەى ئاماژەیە؛ بە سەرپەرشتی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی (٢٣٢٦) بەشداربوو لە ماوەی نێوان (٦/ ٦/ ٢٠٢٦ تاوەکو ١٠/ ٦/ ٢٠٢٦)  لە سێنتەری زمانی ئینگلیزی لە زانکۆ حکومییەکانی هەرێمی کوردستان بەشداریان کرد لە تاقیکردنەوەی کۆتایی ئاستەکانی زمانی ئینگلیزی.

هەواڵی پەیوەندیدار

چامپیۆنزلیگ.. مانچستەر سیتی سەرکەوتنێکی ئاسانی بەدەستهێنا

یاسین

نوێنەرانی کۆنگرەی CHP داوای هەڵوەشاندنەوەی کۆنگرەکانی شارەکان دەکەن

یاسین

پشووی فەرمانبەران درێژکرایەوە

یاسین