zagros news agency

له‌هەولێر …. کۆنفرانسی شێرپەنجەی مەمک بەڕێوەچوو

ئەمرۆ دووشەممە 2026.10.12، بە ئامادەبوونی هه‌ریه‌ک له‌ د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی، و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و د.دلۆڤان محمد، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەولێر، و ژمارەیەکی بەرچاو لە پزیشکانی پسپۆڕ و توێژەرانی بواری شێرپەنجە.
لە چوارچێوەی چالاکییەکانی مانگی جیهانیی هۆشیاریی لە شێرپەنجەی مەمک (ئۆکتۆبەری پەمەیی)،کۆنفرانسی لوتکەیی شێرپەنجەی مەمک، کە لەلایەن ڕێکخراوی تەندروستی ئاشتی بە هەماهەنگی و پاڵپشتیی وەزارەتی تەندروستی و بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر ڕێکخرابوو بەرێوەچوو.
تییدا، ئامادەبووان جەختیان لەوە کردەوە کە پشکنینی پێشوەختە و ناسینەوەی نیشانە سەرەتاییەکان چانسی چاکبوونەوە بە ڕێژەیەکی زۆر بەرز دەکاتەوە و بارگرانی چارەسەرە قورسەکان لەسەر نەخۆش کەم دەکاتەوە و تاوتوێی نوێترین شێواز و تەکنەلۆژیا پزیشکییەکان لە بواری نەشتەرگەری و چارەسەری کیمیایی و بایۆلۆژی کرا.
هەروەها ئاماژە بە داڕشتنی ستراتیژی نوێ بۆ بڵاوکردنەوەی کەلتووری پشکنینی خۆڕایی و هاندانی خانمان بۆ سەردانیکردنی سەنتەرە تایبەتەکان درا و پاڵپشتییە بەردەوامەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ دابینکردنی پێداویستییە پزیشکییەکان و پەرەپێدانی سێکتەری چارەسەری شێرپەنجە لە نەخۆشخانە حکومییەکاندا بەرز نرخێندرا.
قد تكون صورة ‏‏حشد‏ و‏نص‏‏
قد تكون صورة ‏‏‏كلارينيت‏، و‏كمان‏‏ و‏حشد‏‏
قد تكون صورة ‏حشد‏

هەواڵی پەیوەندیدار

لە ماوەی سێ ڕۆژدا زیاتر لە 10 هەزار گەشتیار لە دەروازەی حاجی ئۆمەرانەوە گەڕاونەتەوە

سەڵاح

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە جێگیری مانەوە

سەڵاح

کرێی خانوو لە تاران دوو ئەوەندەی خۆی زیادی کردووە

یاسین