zagros news agency

بەریتانیا بە فەرمی بەکارهێنانی سۆشیاڵ میدیای بۆ مێردنداڵانی خوار تەمەن شازدە ساڵ قەدەغە کرد

 

حکومەتی بەریتانیا بڕیارێکی مێژوویی و توندوتیژی دژی کۆمپانیا گەورەکانی تەکنەلۆجیا ڕاگەیاند و بەپێی بڕیارەکە بەکارهێنانی سۆشیاڵ میدیا بۆ گەنجان و منداڵانی خوار تەمەن شازدە ساڵ بە تەواوی قەدەغە دەکرێت

سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا کێر ستارمەر ڕایگەیاند کە پلاتفۆرمە کۆمەڵایەتییەکان ژینگەیەکی ناتەندروستیان بۆ منداڵان دروستکردووە و بوونەتە هۆی ئالودەبوونی ئەوان و ڕووبەڕووبوونەوەیان لەگەڵ ناوەڕۆکی مەترسیدار بۆیە ئامانجی ئەم بڕیارە پاراستنی نەوەی نوێ و گەڕاندنەوەی منداڵی و گەشەکردنی سروشتییە بۆیان

ئەم یاسا نوێیە کە بڕیارە پێش سەری ساڵ پێشکەشی پەرلەمان بکرێت پلاتفۆرمە سەرەکییەکانی وەک تیک تۆک و ئینستاگرام و سناپچات و فەیسبووک و ئێکس دەگرێتەوە بەڵام بەرنامەکانی نامەناردنی وەک واتسئاپ و سیگناڵ ناگرێتەوە هەروەها بۆ گەنجانی تەمەن شازدە و حەڤدە ساڵیش سنووردارکردنی تایبەت بە کاتی بەکارهێنان و قەدەغەکردنی گفتوگۆ لەگەڵ کەسانی نەناسراو دەخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە

کۆمپانیاکانی تەکنەلۆجیا ناچار دەکرێن سیستمێکی زۆر پێشکەوتوو بۆ پشتڕاستکردنەوەی تەمەنی بەکارهێنەران دابنێن و هەر کۆمپانیایەک پابەند نەبێت ڕووبەڕووی سزای دارایی زۆر قورس دەبێتەوە لە کاتێکدا ڕێکخراوەکانی پاراستنی منداڵان پێشوازییەکی گەرمیان لەم بڕیارە کردووە بەڵام هەندێک لە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ پێیان وایە قەدەغەکردنی تەواوەتی چارەسەری بنەڕەتی نییە و پێویستە سیستمی پلاتفۆرمەکان خۆیان چاک بکرێت گۆڕانکارییەکان لە بەهاری ساڵی داهاتووەوە بە فەرمی لە سەرانسەری بەریتانیا جێبەجێ دەکرێن.

هەواڵی پەیوەندیدار

بەشی دووەمی “Shōgun” وێنە دەگیرێت

ART

گۆرانکاری لە کاتی پەخشی راستەوخۆی فیسبووک دەکرێت

سەڵاح

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا جێگیرە

سەڵاح