zagros news agency

دۆزینەوەی چارەسەرێکی نوێ بۆ رێگریکردن لە زیانەکانی زەهایمەر

توێژینەوەیەکی نوێ هۆکاری سەرەکیی زیانگەیاندنی گۆڕاوی بۆماوەیی زەهایمەر (APOE4) بە مێشک ئاشکرا دەکات. توێژەرانی پەیمانگەی ماونت سینا توانیویانە بە وردی ئەو میکانیزمە دیاری بکەن کە گۆڕاوی بۆماوەیی APOE4، کە بەهێزترین هۆکاری مەترسیی بۆماوەییە بۆ تووشبوون بە نەخۆشیی ئەلزەهایمەر، لە رێگەیەوە زیان بە خوێنبەرەکانی مێشک دەگەیەنێت و دەبێتە هۆی کەڵەکەبوونی پرۆتینە زیانبەخشەکان.

لە مێژە زانراوە کە ئەلزەهایمەر دەبێتە هۆی تێکچوونی تدریجی لە یادگە و توانای بیرکردنەوەدا. هەرچەندە زیانپێگەیشتنی خوێنبەرەکانی مێشک ماوەیەکی زۆرە ناسراوە، بەتایبەت لەو کەسانەی هەڵگری جینی APOE4ـن، بەڵام تا ئێستا هۆکار و میکانیزمەکانی نادیار بوون و زیاتر وەک ئەنجامێکی دواتری نەخۆشییەکان سەیر دەکرا، نەک وەک هۆکارێکی چالاک لە پێشڕەوی نەخۆشییەکەدا.

توێژەران دوو توێژینەوەیان لە گۆڤارەکانی Cell و Cell Stem Cell بڵاوکردووەتەوە کە تێیدا میکانیزمە نەخۆشکەرەکانیان دیاری کردووە و پلاتفۆرمێکی نوێیان بۆ ئەنسجی مێشکی مرۆڤ پێشکەش کردووە، کە لە خانە بنەڕەتییەکانەوە سەرچاوەی گرتووە بە ئامانجی خێراکردنی پەرەپێدانی چارەسەرەکان.

لە توێژینەوەی یەکەمدا کە لە گۆڤاری Cell بڵاوکراوەتەوە، توێژەران نەخشەیەکی وردی چالاکیی جینییان لەو خانانەدا دروستکرد کە خوێنبەرەکان پێکدەهێنن و پشتگیرییان دەکەن. بۆیان دەرکەوت کە جینی APOE4 ئەو خانە دەوروبەریانەی (pericytes) کە خوێنبەرە بچووکەکان جێگیر دەکەن و کۆنترۆڵی رێڕەوی خوێن و بەربەستی خوێن-مێشک دەکەن، دەگۆڕێت بۆ خانەی لە شێوەی ریشاڵی ماسولکەیی کە پەڵە دروست دەکەن. ئەمەش دەبێتە هۆی تەسکبوونەوەی خوێنبەرەکان و کۆبوونەوەی ماددەی ئامیلۆید لە دەوروبەری خوێنبەرەکاندا، کە زیان بە سووڕانی خوێن دەگەیەنێت و تێکچوونی دەماری خێرا دەکات.

توێژەران ئاشکرایانکردووە کە قوفڵدانی رێڕەوی هاندانی (TGF-β) توانیویەتی خانە پشتگیریکەرەکان بۆ دۆخی ئاسایی خۆیان بگێڕێتەوە و رێژەی تیشووبوون و کۆبوونەوەی ئامیلۆید کەمبکاتەوە. ئەم کاریگەرییە لە مشکە بەتەمەنەکانیشدا کە هەڵگری APOE4 بوون دووبارە بۆوە، کە ئەمەش سەلمێنەری ئەوەیە دەکرێت ئەم زیانانە بە چارەسەرکردن پێچەوانە بکرێنەوە.

لە توێژینەوەی دووەمدا کە لە گۆڤاری Cell Stem Cell بڵاوکراوەتەوە، تیمی توێژینەوەکە تەکنەلۆژیای (miBrains)ـیان بەکارهێنا، کە ئەنسجی مێشکی مرۆڤی سێ رەهەندن و لە خانە بنەڕەتییەکانەوە هاتوون و سەرجەم خانە سەرەکییەکانی مێشک لەخۆدەگرن. دەرکەوت کە APOE4 دەبێتە هۆی کۆبوونەوەی کۆلیستڕۆڵ لەناو خانە ئەستێرەیییەکاندا، ئەمەش سیستەمی پاککەرەوەی پاشماوەکانی ناو خانە (ليزوزۆم) پەکدەخات و توانای خانەکان بۆ تێکشکاندنی پرۆتینی (ئەڵفا-سينۆكلین) کەمدەکاتەوە. لە ئەنجامدا، ئەم پرۆتینە کۆدەبێتەوە و بۆ ناو خانە دەمارییەکان بڵاودەبێتەوە و ژینگەیەکی ژەهراوی دروست دەکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

پێکانەکەی رافینیا لەوە قورسترە وەک لەوەی بارسێلۆنا چاوەڕێی بوو

یاسین

پارێزگای سەڵاحەدین.. بەهۆی تەقینەوەی بۆمبیكی داعش چوار كەس كوژران

سەڵاح

ترەمپ : دەستمان بەسەر گەرووی هورمزدا گرتووە

گوران