zagros news agency

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا پاشەکشەی زیاتری بەخۆوە بینی

 

​ئەمڕۆ سێشەممە، 16ی حوزەیرانی 2026، لەگەڵ بەردەوامیی مامەڵەکان لە بازاڕەکانی وزەدا، نرخی نەوت درێژەی بە هێڵکارییە دابەزیوەکەی دا و بەراورد بە نرخەکانی دوێنێ، نیشتنەوەی نوێی تۆمارکرد، ئەمەش بەهۆی بەردەوامیی دۆخی دڵنیایی لە بازاڕەکاندا.

​لە گۆڕانکارییە بەردەوامەکانی ئەمڕۆی بازاڕدا، نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت ڕووی لە پاشەکشەی زیاتر کرد و گەیشتە 82.75 دۆلار، کە بەراورد بە ئامارەکانی دوێنێ (83.61 دۆلار) بە بڕی 0.86 دۆلار نزمبووەتەوە.

هاوكات، نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی سووکی تەکساسی ئەمریکیش نزمبوونەوەی بەخۆوە بینی و گەیشتە 80.46 دۆلار, کە ئەمەش بەراورد بە کاتی پێشوو (80.74 دۆلار) دابەزینێکی 0.28 دۆلاری نیشان دەدات.

​ئەم پاشەکشە بەردەوامەی نرخەکانی نەوت ڕەنگدانەوەی متمانەی وەبەرهێنەرانە بەو کەشە ئارامەی کە بەهۆی ڕێککەوتنە سەرەتاییەکەی نێوان واشنتن و تاران بۆ کۆتاییهێنان بە پێکدادانەکان دروستبووە. بازرگانان ئێستا بە ئاسوودەییەوە چاودێری جێبەجێکردنی قۆناغەکانی ڕێککەوتنەکە و ئاساییبوونەوەی تەواوەتی هاتوچۆی کەشتییەکان دەکەن لە تەنگەی هورموزدا، ئەمەش بووەتە هۆی کەمبوونەوەی زیاتری مەترسییەکان لەسەر سێکتەری وزە.

هەواڵی پەیوەندیدار

لیندزی گرام: ئەو هەموو كەشتییە جەنگییە نەهاتوونەتە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەبەر ئەوەی كەشوهەواكەی خۆشە

سەڵاح

ئەردۆغان: تورکیا بۆ درێژکردنەوەی ئاگربەست و بەردەوامبوونی دانوستانەکانی ئێران و ئامریکا هەوڵ دەدات

سەڵاح

جێنیفەر لۆپێز ڕێڕەوێکی سەربەخۆ لە هۆڵیوود دەگرێتە بەر

ART