zagros news agency

وەفاراری بۆ مرۆڤدۆستی هەڵەبجە، شەقامێک لە کەربەلا بەناوی هەڵەبجەوەو دەکرێت

 

لەکاردانەوەی هەڵوێستی مرۆڤدۆستانەی خەڵکی هەڵەبجە بۆ دۆزینەوەی تەرمی کچە گەشتیارێکی خنکاو، پارێزگاری کەربەلا بڕیاری دا شەقامێکی دیاری شارەکە بە ناوی “هەڵەبجە” بکات، وەک ڕێزلێنانێک بۆ دڵسۆزیی خەڵکی ناوچەکە.

ئەو کچە گەشتیارە کە خەڵکی کەربەلا بوو، لە ڕووباری گەشتیاریی “ئەحمەد ئاوا” خنکا؛ خەڵکی ناوچەکە 10 ڕۆژ بەردەوام و بێوچان گەڕان تا تەرمەکەیان دۆزییەوە و پاشان بە ڕێزێکی زۆرەوە بەڕێیان کردەوە بۆ زێدی خۆی.

ئەم بڕیارەی پارێزگاری کەربەلا پێشوازییەکی زۆری لێکرا و وەک نیشانەیەک بۆ قبوڵکردنی جوانیی ڕەوشتی کوردان و بەهێزکردنی پەیوەندیی کۆمەڵایەتی و برایەتی نێوان پێکهاتەکان لێکدرایەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

هه‌ولێر… به‌ ئاماده‌بوونی سه‌رۆك بارزانی، بۆ یه‌كه‌مجار ڕۆژی نزای نیشتمانی لە کوردستان به‌ڕێوه‌ ده‌چێت

سەڵاح

بێلا حەدید زانیاری نوێ لەبارەی نەخۆشییەکەی بڵاودەکاتەوە

ART

مووچەی هەزارەها کەس زیاد دەبێت

یاسین