zagros news agency

سێ منداڵ لە موسڵ خنکان

 

ئەحمەد دووبەردانی، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا ڕایگەیاند، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێ منداڵ لە گوندی توێم لە ناوچەی مەحەلەبیەی سەر بە شاری موسڵ، لە ناو گۆمێکدا خنکان.

بەگوێرەی زانیارییەکان، ئەو منداڵانە تەمەنیان لە نێوان 10 بۆ 12 ساڵیدایە و ئامۆزا و پورزای یەکتر بوون، کە بە مەبەستی مەلەکردن چوونەتە ناو ئەو گۆمە و بەداخەوە ژیانیان لەدەستداوە.

لە ئێستادا تەرمی منداڵەکان دەرهێنراون و ڕێکارە پێویستەکان گیراونەتە بەر. ئەم ڕووداوە دڵتەزێنە خەم و پەژارەیەکی زۆری لە ناوچەکەدا دروست کردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

کیم کارداشیان و لویس هامیلتۆن؛ پەیوەندییەکی نوێ لەژێر تیشکی کامێراکان

ART

وەزارەتی دارایی وەڵامی کەناڵ ( ٨) دەداتەوە

یاسین

نوێنەری تایبەتیی ئەمریکا لە ئیستانبوڵ لەگەڵ بەرپرسێکی باڵای حەماس کۆدەبێتەوە

یاسین