zagros news agency

ئۆرادیا میوانداریی حەمە هاشم دەکات

شاری ئۆرادیا لە وڵاتی ڕۆمانیا، خۆی بۆ ڕووداوێکی هونەری و مرۆیی ئامادە دەکات. بڕیارە لە ڕێکەوتی ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٦، پێشانگەیەکی تایبەتی شێوەکاری بۆ هونەرمەند حەمە هاشم لەژێر ناونیشانی “Faces of the Aftermath” (ڕووخسارەکانی دوای جەنگ) بکاتەوە.

پێشانگەکە لە ناوچەی مێژوویی قەڵای ئۆرادیا بەڕێوەدەچێت و لەلایەن سەرپەرشتیاری هونەریی ڤیۆارا بارا ڕێکخروە.

وەک لە پۆستەری فەرمی پێشانگەکەدا ئاماژەی پێدراوە، ئەم پێشانگەیە تەنیا خستنەڕوویەکی سادەی تابلۆکان نییە، بەڵکو پەیامێکی قووڵی مرۆیی لەپشتە.

هونەرمەند حەمە هاشم لەبارەی ئەم ئەزموونەوە دەڵێت: “من لە زەمینێکەوە هاتووم کە پڕە لە چیرۆکی خۆڕاگری، بۆ ئەوەی لێرە لە ئۆرادیا ‘ڕووخسارەکانی دوای جەنگ’ بە هیوایەکی نوێوە نیشان بدەم. هەر یەکێک لە تابلۆکانم، چیرۆکی مرۆڤێکە کە فێربووە لەنێو وێرانەکاندا بژیت”.

ئامانجی سەرەکی ئەم پێشانگەیە، بەکارهێنانی توانای بێ سنووری هونەرە بۆ گۆڕینی ئازارەکانی جەنگ بۆ خاڵێکی دەستپێکی نوێ و دروستکردنی پردێکی بەهێزی لێکتێگەیشتن و ئاشتی لەنێوان گەلاندا.

دەرگای گەلەرییەکە لە 26ی حوزەیرانی 2026 دەکرێتەوە، بۆ بینینی ئەم بەرهەمە ناوازانە کە ئاوێتەیەک لە خەم و خۆڕاگری و هیوا لەخۆدەگرن.

هەواڵی پەیوەندیدار

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، سه‌رى ساڵى ئێزدييان پيرۆز ده‌كات

یاسین

سبەی لە هەرێمی کوردستان پشووی فەرمییە

سەڵاح

عەباس غەزالی: کۆچی برایمی قادری و هەوارێکی دەوڵەمەند

ART