zagros news agency

پزیشکێکی دڵ: تەنها یەک جۆری شوکولاتە بۆ تەندروستی بەسوودە

پسپۆڕانی تەندروستی هۆشداری دەدەن لەوەی زێدەڕۆیی لە خواردنی شوکولاتەدا زیان بە دڵ دەگەیەنێت، بەڵام جەخت لەوەش دەکەنەوە کە جۆرێکی تایبەتیان هەیە سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی هەیە.
دکتۆر ئۆریلیۆ ڕۆخاس، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی دڵ، هۆشداری دایە ئاشقانی شوکولاتە لە کاریگەرییە نەرێنییەکانی ئەم شیرینییە لەسەر تەندروستی دڵ، ئەو ڕوونیکردەوە، تەنها یەک جۆری شوکولاتە هەیە کە دەکرێت بە بەسوود بۆ تەندروستی دابنرێت.
مەرجەکانی شوکولاتەی تەندروست
دکتۆر ڕۆخاس ئاماژەی بەوە کرد، پێویستە دوو تایبەتمەندی سەرەکی لە شوکولاتەی تەندروستدا هەبن:
یەکەم: شوکولاتەکە لە جۆری ڕەش (تاڵ) بێت.
دووەم: ڕێژەی کاکاو تێیدا لە نێوان 70% بۆ 85% بێت.
ئەم پزیشکە باسی لەوەش کرد، شوکولاتەی ڕەش دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییە خوێنبەرەکانی دڵ و جەڵتەی دڵ، هاوکات یارمەتیدەرە لە ڕێکخستنی پەستانی خوێن و ئاستی کۆڵیسترۆڵ.
نهێنی سوودەکانی شوکولاتەی ڕەش
بە گوتەی ئەم پسپۆڕە، هۆکاری ئەم سوودانە دەگەڕێتەوە بۆ بوونی پێکهاتەی دژەئۆکسان و دژەهەوکردن لەناو شوکولاتەی ڕەشدا، جگە لەوەی توانای هەیە بەرهەمهێنانی گازی ئۆکسیدی نایتریک (Nitric Oxide) زیاد بکات، کە ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە پاراستنی تەندروستی و فرمانی خوێنبەرەکاندا.
دکتۆر ڕۆخاس جەختی لە گرنگی هاوسەنگی لە خواردنی شوکولاتەکەدا کردەوە و ڕێنمایی دەدات کە بڕی خواردنی ڕۆژانە لە 10 گرام زیاتر نەبێت.
ڕای پسپۆڕانی خۆراک چییە؟
لەلایەکی دیکەوە، دکتۆر ڕۆمان پڕیستانسکی، پسپۆڕی خۆراک، ڕوونیکردەوە کە ئەو شوکولاتە ڕەشەی لانی کەم 70% کاکاوی تێدایە، سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندە بە “فلاڤۆنۆیدات”، کە پێکهاتەیەکی دژەئۆکسانی بەهێزە و یارمەتی دابەزاندنی کۆڵیسترۆڵی خراپ و بەهێزکردنی تەندروستی بۆرییەکانی خوێن دەدات.
ئەم پسپۆڕەی خۆراک لە کۆتاییدا ئاماژەی بەوەش کرد، شوکولاتەی ڕەش ڕێژەیەکی بەرزی لە کانزای مەگنیسیۆم تێدایە، کە پاڵپشتی لە فرمانی کۆئەندامی دەمار و ماسولکەکان دەکات، هاوکات بەشدارە لە باشترکردنی کوالێتی خەو.

هەواڵی پەیوەندیدار

کاتی گەیشتنی مووچەی مانگی هەشت دیاریکرا

یاسین

بەهۆی ئەشکەنجەدانییەوە منداڵێک گیانی لەدەستدا

یاسین

ئەنجێلینا جۆلی لە نێوان دایکییەتی و جیهانی مافیادا

ART